قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی نەورۆز دەکات
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢١
٩٨٢
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان یاریزانان و ستافی یانەی وەرزشی نەورۆز
بەبۆنەی گەیشتنتان بە خولی نایابی عێراق، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانان و ستافی یانەی وەرزشی نەورۆز دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.
بەدەستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بۆ یانەی نەورۆز مایەی شانازییە بۆ شارە حەیاتەکە و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە ھاندەرانی یانەکە و وەرزشدۆستانی سلێمانی دەکەم.
ئەم دەستکەوتەی یانەی نەورۆز دەرەنجامی مەشق و ھەوڵی بەردەوام و رکابەریی توندی وەرزشی بووە، ھیواخوازم ئێوە و یانەکانی دیکەی کوردستان لەسەرکەوتندابن و بەردەوام بن لەبەدەستھێنانی نازناو و دەستکەوتی زیاتر .
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران