ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ بە قەزاکردنی بازیان و حاجیاوا دەدات
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٨٤
ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە قەزاکردنی بازیان و حاجیاوا بە پێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت و ژمارەی دانیشتوانی بازیان گەیشتووەتە ٦٧ ھەزار کەس و دانیشتوانی حاجی ئاواش ٦٥ ھەزار کەسە و لە ڕووی جوگرافیشەوە ڕووبەرێکی فراوانیان ھەیە، بەو جۆرەش ھەردوو ناحیەکە گونجاون بۆ ئەوەی بکرێن بە قەزا.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، دوای پەسەندکردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگا، پێشنیازەکە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت و بۆ بڕیاری کۆتاییش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.