بزوتنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری بەبۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٢١٨
سلاوی خەبات وتێکۆشان
بەنۆنەی ٤٦ ەمین ساڵیادی دامەزاندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیروزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەرێز و گشت سەرکردە و ئەندامانی دۆست ولایەنگرانتان دەکەین
ھیوای زیاتر بۆ بەرەوپێشچوونەکانتان و خزمەتی بەردەوام بۆ یەکێتییەکەتان دەخوازین
ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین جارێکی تر جەخت لەسەر پتەوکردن و بەرەو پێشەوە بردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان " بزوتنەوەی دیموکراسی دادپەروەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان " ی دۆست دووپاتدەکەینەوە .
لەپێناو خزمەتکردن بە ئامانج و بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان و زیاتر بەرەو دان بە یەکڕیزی نیشتمانی بدەین لەپێناو ئامانجە بەدینەھاتووەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دووبارە پیروزە .