دەقی پەیامەکە : 
بەڕێز : ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

سڵاوی سەربەخۆیی و شۆڕشگێری ...

 بە بۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان ( ی . ن. ک ) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەر بێ بۆ زیاتر پێشکەوتنی خەبات و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی تێکۆشەری کوردستان.
ئەم یادە لە کاتێک دایە ، کە  رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سیاسی زۆر ھەستیار و ئاڵۆز  تێپەڕ دەبێت ، کوردستانیش لەگەڵ ھەڕەشە و پیلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بەھێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک زەرورەتیی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرکاریی لێکدەداتەوە. 
ھەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بزوتنەوەی نوێبوون و یەکێتی نیشتمانیی دووپات دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا ...
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
١-٦-٢٠٢١