دەقی پەیامەکە : 

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاک کۆسرەت ڕەسوڵ..
بەڕێزان ھاوسەرۆکان کاک بافڵ و کاک لاھور..
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
بەبۆنەی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان یٔاڕاستەی بەڕێزتان، بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگەو ڕێکخستنە دێرینەکان، زیندانییە سیاسییەکان، کەمیٔەندامانی سەنگەرو تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەکەمان دەکەین.
دیارە ئەم یادە مەزنە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە کوردستان و ناوچەکە بەھەستیارترین دۆخی سیاسی و ئابووری، ھەژموونی وڵاتانی ئیقلیمیدا تێدەپەڕێت،
بۆیە پێویستە ئەو ڕاستییە بیر بخەینەوە کەیەکێتی لەبەردەم ئاڵنگارییەکی بەھێزی سیاسیدایە، لەسەر ئاستی کوردستان، عێڕاق و ناوچەکەدا، ئەم دۆخەی ئێستاش لێمان دەخوازێت لەھەموو کاتێک زیاتر دەستبگرین بەدروشمە باڵا پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم لەبوارە جیاوازەکانداو بەپێداگرییەوە کار بۆ بەدیھاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان و بەرجەستەکردنی پلان و بەرنامەکانمان بکەین.
دەکرێت ئەم یادە بکەینە دەرفەتی دەسپێشخەریی بەرقەرارکردنی یەکڕیزیی نێوان ھێزە سیاسییەکان بەیٔاراستەی دەربازکردنی ھەرێمی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی یٔێستا، لەپێناو خزمەتکردنێکی شایستەتر بەھاووڵاتیان و پاراستنی ماف و یٔازادییە گشتییەکان و یٔارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم یادە پڕشکۆیە وەبیرھێنانەوەی گووتارە دانسقەو کارو ھەڵوێستە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ئیلھامبەخشی ئایندەمانە، وەک چۆن ئەوێ ڕۆژێ دروشمی (مافی چارەی خۆنووسین)ی کرد بەواقیع و ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش بوو بەڕایەڵەی نێوان شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕین، ھاوکات نەسرەوتن و بەردەوامی لەخەباتی مەدەنی و پێشمەرگایەتی تاجێگیرکردنی فیدڕاڵییەت لەدەستووری عێڕاقدا، ھەرێمەکەمانی کرد بەقەوارەیەکی دەستووری، ئێستاش پێوستە واقعبینی و حیکمەتی مام ببێتە بنەمای کارو ھەڵوێستمان بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێم و بەدیھێنانی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان.
بەرزو پێرۆز بێت یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ و دامەزراندنی ی.ن.ک.
نەمری بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەھیدان.