"شەریف ڕەحیم"جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەنجێک کە پیشەی مامۆستایەو دانیشتوی سەنتەری قەزای چەمچەماڵە، بەمەبەستی سەردانیکردن چۆتە گوندی ئەحمەد لەوەنی سەربە ناحییەی شۆڕش، دواتر بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە بەنداوی گوندەکە، لە ئاوەکەدا خنکاوە.
وتیشی، دوای گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو، دەرکەوتووە لەئاوەکەدا خنکاوە، دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و تەندروستیی، تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردوە، کەسوکاریشی ھیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە، ھاوکات پزیشکی دادی سلێمانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خۆی لەئاودا خنکاوە.