تابلۆیەکی ڤان کوخ بڕیارە بە ٩ ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢١
٣٩١
مێژووی تابلۆکە بۆ ساڵی ١٨٨٧ دەگەرێتەوە ، ماوەی ١٠٠ ساڵە ئەو تابلۆیە وەک بەشێک لە موڵکداری تایبەت لە لای خێزانێک پارێزراوە ، تابلۆکە بۆ دواین جار بۆ گشتی نمایش دەکرێت ، پێش ئەوەی مانگی داھاتوو لە زیاد کردنی ئاشکرادا بفرۆشرێت چاوەروان دەکرێت نرخی ئەو تابلۆیە ٩ ملیۆن دۆلار تێپەرێنێت.
تابلۆکە کە ساڵی ١٨٨٧ لەلایەن ڤان کوخەوە کێشراوە بریارە مانگی داھاتوو لەلایەن خانەی بەناوبانگی فرۆشتنی " سوزبی"یەوە بفرۆشرێت ، تابلۆکە گوزارشتە لە ناوچەیەکی شاری پاریسی فەرەنسا بەناوی "مۆنت مارتر" ئەو شوێنە لە کۆن و لە ئێستاشدا بەناوبانگە بە بوونی ئاشی ھەوایی ، تابلۆکەی ڤان کوخ دیمەنی ئەو ناوچەیەیە لەکاتی کارکردنی ئاشێکی ھەواییدا نیشان دەدات.
تابلۆکە پێش ئەوەی لە ٢٥ی ئازار لە فەرەنسا لە زیاد کردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت ، لە ھۆنکۆنگ و ئەمستردام نمایش دەکرێت .تابلۆکە زۆر گرنگە لە رووی ھونەرییەوە چونکە گوزارشت لەو سەردەمە مێژوییە دەکات کە تیایدا ڤان کوخ لەگەڵ براکەی بەیەکەوە لە فەرەنسا ژیاون .
ڤان کوخ لە لە باشوری فەرەنسا لە ساڵی ١٨٩٠ کۆچی دوایی کردووە .
ڤان کوخ لە لە باشوری فەرەنسا لە ساڵی ١٨٩٠ کۆچی دوایی کردووە .