ئەو کەسانەی مامەڵە بە ئوتۆمبێلەوە دەکەن دەڵێن، ئەگەر نرخی بەنزین بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن لەم ئاستە بەرزەدا بمێنێتەوە بە دڵنیاییەوە کاریگەری زیاتری لەسەر بازاڕی ئوتومبێل دەبێت.
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتیش ڕێگە نادەن بە بەرزکردنەوەی نرخی نان و نانەواخانەکانیش داوا دەکەن ھاوکاری بکرێن لە پێدانی سوتەمەنی.
سەرۆکی شارەوانی خانەقینیش دەلێت، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا کۆمپانیایەکی تر دەست بە کارکردن بکات و خۆڵ و خاشاکەکان کۆبکاتەوە.
ڕۆژانە لە شاری خانەقین زیاتر لە ١٠٠ تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە شوێنێکی دوور لە شار دەکرێت بە ژێر خۆڵەوە.
پرۆژەی شاری ٢٠٢٠ یەکێکە لە پڕۆژە ھاوبەشە ستراتیژییەکانی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و بە پاڵپشتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەکەی دانراوە.