ھاوڵاتیانی کەرکوک بە چین و توێژە جیاجیاکانەوە گەرمتر لە ساڵانی پێشوو بە دەنگی دەستپێکردنی بانگەشەی ھاوپەیمانییەوە ھاتن و ھۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری جمەی دەھات لە ئامادەبووی کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان، بە ئومێدی ئەوەی ھاوپەیمانی دوو ھێزی کاریگەر ھۆکاری ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکان بێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش داوا لە سەرۆکایەتی پارلەمان دەکات لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئەو دۆسیەیە پێکبھێنێت.
لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری کارەبای عێراق بڕیاریداوە بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی لە داقوق کە کێشەی کەمی ڤۆڵتیە چارەسەر دەکات.
پرۆژەکە تێچووەکەی نزیکەی یەک ملیار دینارە و لە ئێستادا ٤٠٪ی کارەکانی تەواو کراون و بڕیارە لە ماوەی ٤٥ ڕۆژدا بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ھاوپەیمانی کورستان لە داھاتوودا ھەوڵەکانی لە پێناو کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان چڕتر دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، ئەو مامۆستایانەی کراونەتە ھەمیشەیی ھیچ گرفتێکیان نییە، یەکیتی مامۆستایانی کوردستانیش داوای ڕێکخستنەوەی میلاکات و دابەشکردنی مامۆستایان دەکات بە دادپەروەری لە ناوەندەکانی خوێندن.
منداڵانی ئەو گەڕەکە کە بەشی زۆریان لە ئاوارە گەڕاوەکانی کەرکوکن و نیشتەجێی گەڕەکی پەنجا عەلین دەڵێن، ھیچ شوێنێک نییە یاری تێدا بکەن و ھیچ پڕۆژەیەکیش بۆ منداڵان لەو گەڕەکەدا جێبەجێ نەکراوە.
قایمقامی کفریش ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ساڵی داھاتوو کارگەکە دەست بەکار بکات.
فرۆشیارانیش ھۆکارەکە بۆ ترسی خەڵک لە کۆرۆنا و داخستنی دەرگای خوێندنگەکان دەگەڕێننەوە.