بەڕێوەبەری ئاوی ئیفراز سێ ئاماژە بەوە دەکات، چاککردنەوەی تەواوی پڕۆژەکە پێویستی بە نزیکەی ١٥ ملیار دینار ھەیە.
موئەیەد غازی کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستانیش لە کەرکوک دەڵێت پێشنیاز دەکەن دۆسیەی ئەمنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە پارێزگاکە بە تەواوی ڕادەستی پۆلیسی کەرکوک بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی ٤٠٠ کۆمپامیا لە سنوری پارێزگا دھۆک کاردەکەن، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٣٠٠ کۆمپانیای ھی وڵاتی تورکیایە.
قائیمقامی قەزای ئاکرێش دەڵێت، بە کوژمەی زیاتر لە ٦ ملیار دینار چەند پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێن و ڕێگەی چەند گوندێکی دەڤەری سورچیان چاک دەکرێن.