جوتیاران دەڵێن، ئەمساڵ بەھۆی وشکەساڵی و کەمئاوی گرفتی زۆریان بۆ دروستبووە و کەمترین چەڵتوک بەرھەم ھاتووە.
ڕێکخراوی داک بۆ گەشەپێدانی ژنانی ئێزدی دەڵێت، لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەکانی زانکۆ و فەرمانگە حکومییەکانی دھۆک ژنانی پێکھاتەکان وەک پێویست بەشدار نین، مامۆستایانی زانکۆش بە پێویستی دەزانن ڕۆڵی زیاتر بە ژنانی پێکھاتەکان بدرێت.
وەزیری کارەباش دەڵێت، بەرھەمھێنانی کارەباش زیادی کردووە و لە ئێستادا نزیکەی ٣ ھەزار و ٥٠٠ مێگاوات بۆ ٤ ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنرێت.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆکیش ڕایدەگەیەنێت، داوایانکردووە ئەمساڵ ھەموو خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوتی لەلایەن حکومەتەوە پێبدرێت.
بە وتەی پارێزەرێکی ژینگەیی، بەھۆی وشکەساڵی و دروستکردنی بەنداو لەلایەن ئێرانەوە، ٢٢ سەرچاوەی سەرەکیی ئاو کە لەو وڵاتەوە دەڕژێنە ھەرێم وشکیانکردووە.
لێپرسراوی بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، لە ساڵی ٢٠١٩ نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بەڵام ھەوڵی چاکردنەوەی ئەو شەقامەیان نەداوە.