سەباح نەسرەدین، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی سوپاسی جەمالی حاجی عەلی کرد کەبەردەوام ھاوکاری کەرتی تەندروستی دەکات ھاوکات راشیگەیاند، کردنەوەی نەخۆشخانەکە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ پارێزگای سلێمانی و ناوچەکە بەگشتی کە لەچەندین بەشی جیاواز پێکدێت.
لە مانگی رابردوودا نزیکەی ٤٥ ھەزار گەشتیاری عەرەب سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئاکرێیان کردوە، رۆژانەش گەشتیاری ناوخۆیی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانەوە روو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ئاکرێ دەکەن.