ئەو کچە ناوی مریەمە و لەکاتی خەودا لەلایەن کوڕێکەوە تێزابی پێداکراوەو دەموچاوی بەتەواوەتی سوتاوە، مریەم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز چیرۆکی خۆی باس دەکات و دەڵێت ، دەڵێت بە ھەر نرخێک بێت، مافی خۆی دەوێت. دەیەوێت دەنگم بگات بە رای کشتی و ھەموان دەنگی ببیستن.
"د. کاوە رەزا" ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا بە دەم داواکارییەکانیانەوە ھاتووە و پێداویستییەکانی بۆ دابینکردوون، بڕیاریشە کاری جدی بکات لەسەر تەواوکردنی کەمپی نوێی پەیمانگای تەکنیکی دوکان.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئێزیدی نێودەوڵەتیش دەڵێت ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئێزیدیەکان کراون شایستەی ئەوەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاریان لەسەر بکرێت.
ھاوکات لە سنوری "داوێ"ش چەند حەشارگەیەکی داعش لەناوبراون و تەرمی کەسێکیش دۆزرایەوە کە جلوبەرگی مەدەنی لەبەردابووە.