بەشێک لەو ھاوڵاتیە عەرەبانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە سلێمانی دەژین نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شارەکانی خۆیان، بەشێکی تریشیان خانوویان کڕیوە و نیازی گەڕانەوەیان نیە.
وەک خۆیان دەڵێن، بەھۆی ناسەقامگیری و نەبوونی ئاسایش لە ناوچەکانیاندا بڕیاریانداوە ھەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیاربوو پڕۆژەی تونێلەکە لە ساڵی ٢٠١٤ تەواو بکرێت، بەڵام تا ئێستا ٧٠٪ی کارەکانی تەواو کراوە.
ھاوکات ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری تریش لە بوارەکانی تەندروستی و پەروەردە و ئاو و کارەبا و ڕێگەوبان و چاککردنی کۆڵان و شەقامەکانی قەزای شەقڵاوە ڕاگیراون و بە تەواونەکراوی ماونەتەوە.
دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی کوردسات نیوزیش لەسەر ئەو بابەتە کێشەی مامۆستایانی سنووری برادۆست چارەسەرکرا، لە ئێستاشدا دەرگای خوێندنگەکە بە ڕووی خوێندکاراندا کراوەتەوە.
د. سەباح نامیق سەرۆکی ھۆبەی تەندروستیی کەرکوکیش ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی نەبوونی ئامێری تایبەت بە پشکنینی ئۆمیکرۆن، بە وردی جۆرەکانی ئۆمیکرۆنمان لە یەکتر بۆ جیا ناکرێتەوە.
قائیمقامی ئامێدیش دەڵێت، بەشێکی کێشەی ئەو خێزانانە چارەسەر کراوە و ھەوڵدەدەن تەواوی کێشەکانیان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سود لەو باڵەخانە حکومییانە وەربگرن.
سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان نامەیەکیان بۆ خامنەیی نوسیوە و تێیدا پرسیاریان کردووە کە ئایا دەتوانن بە بێ ھەندێک لەلایەنەکانی نێو چوارچێوەکە لەگەڵ سەدر ڕێکبکەون و ھاوپەیمانی دروست بکەن، بەڵام بەر لە ناردنی نامەکە پاشگەزبوونەتەوە، چونکە زانیوویانە کە داواکارییەکەیان ڕەتدەکرێتەوە و خامنەیی ڕێگە نادات چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستبەرداری مالیکی ببێت.
بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێستا خامنەیی خۆی ھاتووەتە سەر خەت و لە ڕێی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، چەند نامەیەکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی شیعە کردووە و داوای کردووە کۆتایی بە ئالۆزییەکانی نێوانیان بھێنن و پێکەوە ھاوپەیمانی دروست بکەن، کۆتا نامەشی بۆ موقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر بوو شەوی سێشەممە لە حەنانە قائانی داویەتی بە سەدر.
لەو نامەیەدا خامنەیی نوسیویەتی کە دەبێت ھەموو ھێزە سیاسییەکانی نێو ماڵی شیعە یەک بگرن و یەک ڕیز بن و ڕێگە نەدەن لە ھیچ ڕەوشێکدا نێو ماڵی شیعە تێک بچێت، بەڵام دوای ئەو نامەیەش سەدر لە تویتەرەوە دووپاتیکردووەتەوە کە سورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و نوسیوویەتی، نە "خۆرھەڵاتی و نە خۆرئاوایی .. بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی ".. بە وتەی چاودێران ئەو نوسینەی سەدر، ئاماژەیە بۆ شکستھێنانی قائانی لە دەستوەردان لە کاروبارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
سەرچاوەکان دەڵێن، سەدریش نامەیەکی بە قائانییدا بۆ خامنەیی ناردووە و تێیدا نوسیوویەتی کە بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی کە بەشێک لە ھێزەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش تێیدا بەشدار بن، نەک ھەمو چوارچێوەکە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە تا ئێستا بە ھەموو شێوەیەک دروستکردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لە نێو چوارچێوەکەدایە ڕەتدەکاتەوە.
سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان نامەیەکیان بۆ خامنەیی نوسیوە و تێیدا پرسیاریان کردووە کە ئایا دەتوانن بەبێ ھەندێک لەلایەنەکانی نێو چوارچێوەکە لەگەڵ سەدر رێک بکەون و ھاوپەیمانی دروست بکەن ، بەڵام بەر لە ناردنی نامەکە پاشگەزبونەتەوە، چونکە زانیویانە کە داواکارییەکەیان رەتدەکرێتەوە و خامنەیی رێگە نادات چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستبەرداری مالیکی ببێت.
بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئێستا خامنەیی خۆی ھاتۆتە سەر خەت و لەرێی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران ، چەند نامەیەکی ئاراستەی سەرکردەکانی شیعە کردووە و داوای کردووە کۆتایی بە ئالۆزییەکانی نێوانیان بھێنن و پێکەوە ھاوپەیمانی دروست بکەن ، کۆتا نامەشی بۆ موقتەدا سەدری رابەری رەوتی سەدر بوو شەوی سێشەممە لە حەنانە قائانی داویەتی بە سەدر .
لەو نامەیەدا خامنەیی نوسیویەتی کە دەبێت ھەموو ھێزە سیاسییەکانی نێو ماڵی شیعە یەک بگرن و یەک ریز بن و رێگە نەدەن لە ھیچ رەوشێکدا نێو ماڵی شیعە تێک بچێت ، بەڵام دوای ئەو نامەیەش سەدر لە تویتەرەوە دوپاتیکردۆتەوە کە سورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و نوسیویەتی، نە "خۆرھەڵاتی و نە خۆرئاوایی .. بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی ". بە وتەی چاودێران ئەو نوسینەی سەدر ، ئاماژەیە بۆ شکستھێنانی قائانی لە دەستوەردان لە کاروبارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق .
سەرچاوەکان دەڵێن ، سەدریش نامەیەکی بە قائانییدا بۆ خامنەیی ناردووە و تێیدا نوسیویەتی کە بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی کە بەشێک لە ھێزەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش تێیدا بەشدار بن ، نەک ھەمو چوارچێوەکە ، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە تا ئێستا بە ھەموو شێوەیەک دروستکردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لە نێو چوارچێوەکەدایە رەتدەکاتەوە .
"حەسەن نەسروڵا" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، حزبوڵا دەتوانێت ڕۆڵی ھەبێت لە نزیک کردنەوەی بیروڕاکان لە یەکتر و چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە عێراق، چونکە "حزبوڵا" پەیوەندییەکی کۆن و ھاوڕێیانەی لەگەڵ زۆرینەی ھێزە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان و مەرجەعەکانی عێراق ھەیە.
نەسروڵا دەشلێت، وەک چۆن چەندین جار داوایان لێکراوە ھاوکار بن بۆ لێک نزیککردنەوەی بیر و بۆچوونەکان و یەک گوتاری لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی عێراق، بۆ ئێستاش دەتوانن ئەو ڕۆڵە بگێڕن و ڕۆڵیشیان تەنھا لەو چوارچێوەیەدا دەبێت.
"نەسروڵا" جگە لەوەی ئەمینداری ھێزێکی کاریگەرە لە لوبنان، لە عێراقیش قسەکانی بە ھەند وەردەگرێت و خزمایەتی لەگەڵ "موقتەدا سەدر" ھەیە و بێجگە لەوە ھاوڕێیەتیشی لەگەڵی ھەیە.
لەلایەکی ترەوە حەسەن نەسروڵا پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە ھەیە بە تایبەتی سەرکردە دیارەکانی حشدی شەعبی کە وەلائیان بۆ ئێران ھەیە، وەک ھادی عامری و قەیس خەزعەلی.
مانگی ڕابردوو نەسروڵا و سەدر باسیان لە حکومەت و پڕۆسەی سیاسیی عێراق کردووە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا نەسڕوڵا ڕۆڵی ھەبووە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و لە ئیستاشدا دەوترێت، ڕەنگە نەسروڵا تاکە کەس بێت بتوانێت سەدر و مالیکی لەسەر مێزێک کۆبکاتەوە و عێراق لە و چەقبەستوویەی تێی کەوتووە ڕزگار بکات.
ئەو بریارەش فشاری لەسەر دانیشتوانی ئەو خانووانە دروستکردووە و توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەیان نیە کە بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان دیاریکراوە.
دانیشتوانی بازیانیش خۆشحاڵن بە بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەکەیان و بە ھەنگاوێکی دەزانن بۆ خزمەتکردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.