وتار

رەھەندی دەستوری ؛بە پێی ماددەکانی دەستوری عیراق خوێندن بەخۆڕاییە لەکەرتی حکومەت کەواتە پێدانی مافی خوێندن لە عێراق بە کوردستانیشەوە ئەمە جێبەجێکردنی دەستورە و ھیچ منەتێکی تێدا نیە.

رەھەندی سیاسی؛ خوێندنی خۆڕایی لەکەرتی حکومەت وابەستەیی نیشتمانی و ھاووڵاتیبون لای تاک بەھێزتر دەکات .

دەوڵەتی نەوت و سامانە سروشتیەکان، ئەو دەوڵەت و ھەرێمانەی  بەرھەمی نەوتی و  سامانی سروشتییان ھەیە دەبێت بە شێوازی جۆراو جۆر و بە پێی یاسا ھەستن بەدابەشکردنەوەی داھات بەسەر ھاوڵاتیان و زیاترکردنی خزمەتگوزاری کەرتی گشتی، ئەو وڵاتانەی نەوت و سامانە سروشتیەکانیان  نیە یان کەمتر خاوەنی سامانی سروشتین و پشبەستون بە پیشەسازی و دانانی باجی زۆر لەسەر داھاتەکان تەنانەت لە باج وەرگرتنیش جیاوازی ھەیە بە پێی زۆری داھات و ئاستی سەرمایە و لەسەر بنەمای باجی زۆرتر لەسەر خاوەن داھاتی زیاتر و دواتر داھاتی باجەکان لەلایەن حکومەت لەخزمەتگوزاری جۆراوجۆر خەرجدەکرێت و بەشێکی داھاتیش وەک ھاوکاری دەستەبەری کۆمەڵایەتی social insurance ئەدرێت بەو کەسانەی پێویستیان پێەتی وەک خەڵکی بێکار تا ئەو کاتەی کار ئەدۆزێتەوە ، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەوانەی کەپێوستیان بەھاوکاری ھەیە یان خەڵکانی بێلانە و نەخۆش.

باکگراوندی دەرماڵە لەھەرێم ؛لەدوای ڕاپەڕین سەرەڕای کەمدەرامەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەرماڵە دراوە بەخوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان راستە ئەو کات  تەنھا سێ زانکۆ و سێ پەیمانگا ھەبوە بەڵام ئێستا ژمارەی خوێندکار و زانکۆو پەمانگاکان زیادی کردوە لەھەمان کات داھاتی حکومەتیش زیادی کردوە . بەراورد بەو ساڵانەی دەرماڵە ئەدرا .

دەرماڵە بۆ ھەموان یان بۆ بەشێک؟
 جار بەجار ئەو  پرسیارە دەکەین و دەکرێت ئایا ھەموو خوێندکارێک شایستەی دەرماڵەی ھەیە لەکاتێکدا خوێندکار ھەیە دەوڵەمەندە و مناڵی خواپێداو و کاربەدەست و کێ وکێن، یان ئایا دەرماڵەی ناوشار, بۆ ئەمە ئەگەر نمونەی بەشە خۆراک وەرگرین لە عیراق یان ئەو بەرمیلە نەوتەی بە حساب ساڵی جارێک بدرێت بەھەموو خیزانێک (نەشدراوە و جاری واھەیە دوو ساڵ و زیاتریش ئەیدەن) کەواتە ئەبێت ھەموو خوێندکارێک مافی وەرگرتنی دەرماڵەی ھەیە خۆ بڵێین پێویستی نیە ئەوە بۆ بەشە خۆراکیش راستە کە زۆر خەڵک پێویستی نیە و وەری ناگرێت،، بەڵام ئەزانن لە سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیر و سەرۆک ھەرێم و سەرۆکی پارلەمان و وەزیر و ھەموو پلە باڵاو ھەموو دەوڵەمەند و ھەژار ھەر ھەمووی ناوی لە لیستی بایعیدا ھەیە و وەری ئەگرێت یان ئەیدا بەخەڵکی ئەوە بژاردەی خۆیەتی، لێرەدا بنەمای یەکسانی پەیڕەوکراوە نەک دادپەروەری، وەک وتمان ھەموو کەس مافی دارایی بەسەر دەوڵەتەوە ھەیە. دەرەنجام دەرماڵە بە مانای وەرگرتنی پشکێک لە داھاتی خۆت لە دەوڵەت مافە بۆ توێژێکی وەک خوێندکار کە لە قۆناغێکدایە کاری نیە و خاوەن پیشە نیە ( بۆ ئەوانەی کە خوێندنیان تەواوکردوە کاریان ھەیە ئێستا؟!) وەک بەستنەوە و بەھێزکردنی رایەڵەی ئینتیما بۆ وڵاتیش کە ھەست بکەیت تۆش پشکێکی راستەوخۆت لە داھات بەردەکەوێت ئەمەش بایەخی درێژخایەنی خۆی ھەیە بۆ نەتەوە و دەوڵەت.        

ئەی خوێندکارانی ئەھلی چی بکەن؟  کێن ئەوانەی لە خوێندنی ئەھلی دەخوێنن؟
چەند گروپێکن _ ئەوانەی تەمەنێکیان ھەیە و دەرفەتی خوێندنیان نەبوە ئێستا دەخوێنن (و تاقیکردنەوە دەکەن ئەوانەی بۆ کۆلێژ و بەشێکی باشتر دەخوێنن فەرمانبەرن یان پەرە بەبوارەکەی خۆیان ئەدەن.._ ئەوانەی لە خوێندنی حکومی ناویان نایەتەوە یان لە بەشی دڵخوازی خۆیان ناویان نەگەڕاوەتەوە دێن لە ئەھلی دەخوێنن،،، بۆ ئەمە باشترین ڕێگا  پرۆژەی قەرزی درێژخایەنە چونکە ئەم خوێندکارانە سەرەڕای کرێی خوێندن خۆیان خەرجی بەشەناوخۆیی وھاتوچۆ ئەدەن و پێویستیان بە دەست گیرۆیی ھەیە ئەکرێت قەرزی درێژ خایەن وەرگرن و بەو ڕێوشوینەی  حکومەت کەھەیە بۆ وەرگرتنەوە  قەرز لێیان وەربگرێتەوە(وەک پێشینەی خانوبەرە و ...ھتد).

چۆن  ئەم دەرماڵەو قەرزی خوێندنە پەیدا بکرێت و بدرێت بە خوێندکاران؟

 دروستکردنی سندوقی  دارایی پشتیوانی خوێندکاران  بۆ  ئەم مەبەستە، سەرچاوەی پارەی سندوق بریتی دەبێت لەداھاتی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەو پارانەی لەزانکۆ و پەیمانگا ئەھلیەکان و وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتەوە، داھاتی بەکرێدانی کافتریا و ھۆڵەکان و تاقیگەکانی سەربەخوێندنی باڵا، رسوماتی وەرگرتنی بڕوانامە، ھاوکاری و بەخشینی کۆمپانیا و کەسایەتی و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، بەشێک لەداھاتی نەوت و غاز.

پەیامەکە نێردرا، دوای چارەسەر بڵێن پەیامەکە گەشت؛ دوو ڕۆژ خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی سەرشەقام بەڵام ئەو کاتانەشی لەماڵبن یان لە بەشە ناوخۆیی لەخەت بن بە مۆبایلەوە یان لە وەرزش و کتێبخانە ھەر ناڕازین و داوای مافی خۆیان دەکەن، جا ئەگەر بێدەنگ بن یان دەنگ ھەڵبڕن، زۆر جار بێدەنگی خۆی شێوازێکی ئاخاوتنە، بە ھیوای چارەسەری کرداریی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشکرایە لای ھەموان کۆچ دیاردەیەکی ئاسایی و نێودەوڵەتییە و خەڵکی بە مەبەست و ھۆکاری جیاواز کۆچ دەکەن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، بەخۆشحاڵییەوە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراق و جۆرێک لە کرانەوەی کوردستان بە رووی وڵاتان و بەتایبەت لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ کۆتاییەکانی ٢٠١٣ کۆچی پێچەوانەی کورد لە ھەندەرانەوە بەرەو کوردستان دەستی پێکرد، زۆرێک لە کوردی دەرەوەی وڵات گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئەزموون و شارەزایی چەند ساڵەی خۆیان لێرە خستەگەڕ و چەندین پڕۆژەی بچووکی سوودبەخشیان پێشکەشکرد، بەڵام لە دوای ھێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، پاشان دروستبوونی قەیرانی دارایی و بڕینی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کۆچکردنی گەنجان و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان سەرلەنوێ بەڕێژەیەکی زۆر بۆ ھەندەران دەستیپێکردەوە، ئەو کۆچکردنە ناچارییە دەبوو وەرچەرخانێکی لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتدا دروستبکردایە و رێگە و میکانیزمی فرەجۆر بگیرانایەتە بەر.

ئەوەی کە جێگەی سەرنجە، ماوەیەکە قەیرانی کۆچەرانی ھەرێمی کوردستان لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندە دروست بووە. بیلاڕوسیا ئەو وڵاتەیە کە ئێستا بەشێکی زۆر لە کۆچەرانی عیراق و کوردستان و وڵاتانی دیکەیش وەکو دەرەوازەیەک بەکاریدەھێنن بۆ گەیشتن بە قووڵایی وڵاتانی ئەوروپا، بەھۆی خراپیی بارودۆخی کۆچەرانی بیلاڕوسیاوە، زۆرێک لە وڵاتانی جیھان داوای مامەڵەیەکی مرۆییانە لەگەڵ کۆچەران دەکەن، یەکێتیی ئەوروپا رەخنە لە دەسەڵاتدارانی مینسک دەگرێت، چونکە دەیەوێت ئەم کەیسە وەک کارتێکی فشار دژی یەکێتییەکە بەکاریبھێنێت، سەرکۆنەی ئەو دەرگا کردنەوەیەی بیلاڕوسیا دەکەن، بە کارێکی نایاسایی دەیناسێنن و وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە یەکێتیی ئەوروپا وێنای دەکەن.

لەڕاستیدا، لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی رێگە لە کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی نیشتمانەکەمان بگیرێت پێویستە گرنگی و بایەخی زیاتر بە ھاووڵاتیان و بەتایبەت توێژی گەنجان بدرێت لە رێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی دادپەروەرانە و رەخساندنی ھەلی کار و گرنگیدان بە کردنەوەی پڕۆژەی تایبەت، نموونەی زۆر ھەیە گەنجانی کورد لە وڵاتانی جیھان سەرمەشقن و کاری جیاواز پێشکەش دەکەن، زۆر بوار ھەیە گەنجانی کورد تیایدا پێشەنگن و توانای خۆیان سەلماندووە، بوونەتە نموونەیەکی جوان کە جێگەی شانازییە بۆ ئەزموونی ھەرێمی کوردستان.

کەواتە حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەتوانێت بە بەرنامەی تۆکمەتر، پشتیوانی لە گەنجان بکات لە رێگەی خستنەگەڕی تواناکانیانەوە، گرنگیدان بە خولیاکانیان، وەک دەزانرێت ھەرێمی کوردستان، ھەرێمێکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، ناوچەی گەشتیاری، زەوی کشتوکاڵی بەپیت، خاکی کوردستان پیت و فەڕی زۆری ھەیە بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی کە دەرفەت بۆ گەنجانی کورد دەڕەخسێنێ لە وڵاتەکەی خۆیان خزمەت بکەن نەوەک جێیبھێڵن. دواجار، ئەوەی کە زۆر گرنگە، سیستمی بەڕێوەبردن گۆڕانکاریی ریشەیی پێویستە بۆ نوێبوونەوە و پێشخستنی کەرتە جۆراوجۆرەکانی ژیان لە ھەرێمی کوردستان.

لەم رووەوە، پێشنیازی کاری پێکەوەیی بۆ بەڕێوەبردنێکی تەندروست دەخەمەڕوو، ئەزموونی حوکمڕانی لە ھەموو شت زیاتر پێویستی بە کەڵک وەرگرتنە لە توانای گەنجەکانی، لەڕاستیدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵیداوە کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی ھاووڵاتیان و گەنجانی کورد بکات بە بەشداریپێکردنیان لە بەڕێوەبردنی کەرتی گشتی و تایبەت ئەگەرچی لە ئاست خواستەکانی گەنجانیشدا نەبووبێتن، ئێستا لە ھەموو کات زیاتر پێویستە کاری لە پێشینەی حکومەت دەستگیرۆیی گەنجان و ھاندانیان بێت بەجۆرێک سوود لە پێشنیاز و پڕۆژە بەسوودەکان ببینرێت.

کەواتە، جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەمەجۆر و بەرەوپێشبردنی کوردستان و چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار لەبری ئەوەی کۆچکردن بکاتە ناچاری، ئەوکات گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان پێچەوانەوە دەکاتەوە، ئەمە کارە راستەقینەکەیە کە پێویستە بەھەموولایەکمان بیکەین.
* جێگری پارێزگاری سلێمانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای ھەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردووی عیراقەوە، ماراسۆنێکی دیکەی سیاسی بۆ تانوپۆی نەخشەی داھاتووی حکومەت و سەرۆکایەتیەکانی بە چڕی سەر ڕێگا کەوتووە، ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عیراق لە ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانێتی بەھێزدان بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بەڵێنانەی بە دەنگدەرانی خۆیانداوە جێبەجێ بکەن، لەم ڕوەوە پێویستە  زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ دوو تێز بکەین.

تێزی ھێزە براوەکانی ھەڵبژاردن
 یەکەمیان ئەو ڕوئیا گشتیەیە کە دەربارەی پرۆسەی دیموکراسی ‌و ھەڵبژاردن  چەند ساڵێکە لە عیراقی فیدرال بە قوڵی ئیش دەکات، ئەگەرچی لایەنگرانی ئەم ئەم تێزە ھەندێکجار بەر زەبری ئەمری واقیع کەوتون و چارێکی دیکەیان نییە جگە لە  بەشداریکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردن و دیموکراسی، بەڵام ئیدی نابێ ئەو واقیعە نادیدە بگرین کە ئەمڕۆ لە عیراقی نوێ پرۆسەی دیمۆکراسی دیفاکتۆیەکی حەقیقیەو ھیچ ھێزو لایەنێکی سیاسی ناتوانێ باز بەسەر ئەم وەرچارخانە مێژوییەی عیراقدا بدات. ھەلومەرجی سیاسی عیراق و پێکھاتە ئەتنی و مەزھەبی و ئیدیۆلۆژیەکانی عیراق، ھەموو ھێزە سیاسییەکان و گەلی عیراقی خستۆتە بەردەم ڕێککەوتن و لێکتێگەشتن و ڕازیبوون بە پرۆسەی دیمۆکرسی و سیستمی حوکمڕانی دەستوری. ھەرچی تێزی دووەمە پەیوەندی بە شوناس و زمان و کلتورو پرسی نەتەوەیەوە ھەیە. ڕەنگە عیراقیەکان کەمتر ئەم کێشەیان ھەبێ لەڕوی پرۆژەی ئەتنیکی و نەتەوەییەوە، چونکە زۆرینەی ھێزە کاریگەرو سیاسییەکانی  عیراق خۆیان بە نەتەوەی عەرەب حساب دەکەن و لەم ڕوەوە کێشەی نەتەوەو خاکیان لەگەڵ یەکتر نییە. ئەگەرچی کۆمپلێکسی تەیارە مەزھەبیەکان ھەندێکجار تۆقێنەرترو پرۆبلاماتیکتر دەردەکەون، بەڵام نابێ لەبیرمان بچێ لەبابەتی عیراقیبوون زمانی ستانداری قەومی و ئیدیۆلۆژی و سیاسی‌و گرفتی میتۆدۆلۆژی قوڵیان نییە لەگەڵ یەکتر. بەڵام کاتێک کورد تێکەڵی بابەتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان دەبێ لەگەڵ برا عەرەبەکان، لێرەوە ھەموو شت گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەردادێت. لێرەوە ھەندێک نەغمەو ئاوازی جیاواز دەبیستین کە بە ئاشکرا دژایەتی شوناس و پێگەی کوردی پێوە دیارە وەک نەتەوەیەکی خاوەن خاک و زمان و کلتور و مێژوو.  لێرەدا پێویستە  ھێزە کوردییەکان زۆر بە وریاییەوە لە ھەردوو تێزەکە تێگەن.
ڕاستە پرۆسەی دیمۆکراسی  ماناو ئامانجە نزیک و دورەکانی بۆ کورد  جێگای گرنگی خوێندوەی ستراتیژی قوڵە، ئەوەش ڕاستە لە سەرەتای شۆڕشی گەلەکەمانەوە لەگەڵ ڕێژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عیراقەوە شەڕی لەسەر خاک و نەتەوە و زمان و مێژوو و کلتور کردووە. کەواتە چۆن بتوانین  وەک کاراترین ئەکتەری سیاسی لە عیراق بەھەموو ھێزی خۆمان بەرگری لە پرۆسەی دیمۆکرسی و سیستەمی دەستوری و دیالۆگی نیشتیمانی بکەینەوە؟ چۆن بتوانین شۆڕش و بەرخۆدان وەک تاکە ئامانجی ناسیۆنالیزمی کوردی ببەستینەوە بە کۆی پرسەکانەوە؟، چۆن بتوانین قوربانیدان و دواکەوتنی زیاد لە سەدەیەک لە دروستکرنی دەوڵەتی نەتەوە پرانسیپ و پلانە سیاسی و ستراتیژییەکانی خۆمان بە شێوەیەکی عەقڵانی و دور لە جەنگی تاک و گروپ و حیزب و بەرژەوەندی و پاوانخوازی شەخسی داڕێژین. بێگومان ھەموو ئەو فاکتانەی گەرەنتی ئەم نەخشە عەقڵانیە نەتەوەییە دەکەن، پەیوەندی سەمیمی لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەک ئامانجی ھێزە کوردییەکان ھەیە. نە گۆڕانکارییە خێراکانی جیھان لەسەرمان ڕادەوەستێ و نە نەیارە سیاسییەکانمان چاوپۆشی لە ھەوڵە پاسیفانە دەکەن، کە ملنادەن بۆ یەکڕیزی نەتەوەیی و نیشتمانی. بۆیە گرنگترین  ئەو خاڵانەی  لەم قۆناغەدا  پێویستە ھێزە کوردییەکان  بێ جیاوازی پێداگری لەسەر بکەن لە چەند خاڵێکدا کورت دەکەمەوە.

لەپێناو چیدا یەکڕیز بین
پێویستە ھەموان ئەو ڕاستیە بزانین، مان و نەمانی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بەندە بە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی سیاسی نەتەوەیی‌و نیشتمانیی کە پێداگری  سەرسەختانەبێ لە خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانییەکانی گەلەکەمان لە چوار چێوەی عێراقێکی فیدراڵی دیمۆکراتی دەستوریدا، بوون‌و مانەوەی کورد لە پایتەخت بە یەکڕزی بایەخەکەی لەوەدایە کە دەتوانین پارێزگاریی لە سایەو سێبەری ئەزموونی کوردستان بکەین‌و لەھەر ئەگەرێک بیپارێزین کە لە ھەموارکردنەوەی دەستوورو پشت بەستن بەسیستەمی زۆرینەو کەمینە روبەڕووی ھەڕەشە ببێتەوە.

پێکەوەیی گارەنتی مافە دەستوورییەکانە
بوون‌و مانەوەی کورد لە بەغداد بە یەکڕیزیی لەو ئاستەدا گرنگە، کە کۆی ھێزە سیاسییەکان لەسەر ئەوە ڕێک ببنەوە کە عیراقی فیدراڵ چوارچێوەیەکی دەستوری و یاساییەو  گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکی ئەم وڵاتەی ناوی عێراقە کۆی مافە دەستوریی و  نەتەوەیی و مەدەنییەکانی لە ڕێگای ڕێککەوتنە ستراتیژییەکانەوە پارێزراوبێت. لەراستیشدا دەستور کە تاکە کلیلی چارەسەری  ھەموو گرفت و کێشەکانی ھەرێم و بەغدایە بکرێتە پێش مەرجی ھەرجۆرە دانوستان و ڕێککەوتنێک لە بەغداد کە وەک باسمان کرد ھەندێک خواستی ناچیز ھەن لە بەغدا دەیانەوێ دەستکاری ئەو دەستورە بکەن، کە ھەموو گەلی عیراق دەنگیان پێداوەو وەک پەیمانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە ئامادەبونی زۆربەی سەرکردایەتی کوردستان پەسەند کراوەو بەشێک لە مافە بنەڕەتیەکانی کورد‌و ھەرێمی کوردستانی تێدا رەنگیداوەتەوە. 

یەکڕیزی لەپێناو پرۆژەی نیشتمانی
زۆربەی ئامانج و داخوازییەکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتیمانیەوە دیراسەیەکی سیاسیی و زانستیی قوڵبکرێت. بۆ ئەوەی بتوانین داخوازییەکانمان لە بەغدا ڕوون بێت. ھەموو ئەو پرسانەی ڕەھەندی مێژوویی‌و ئەتنیکی و جوگرافیان ھەیە دەبێ وەک پاکیجێکی سیاسی ھەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  بتەقێنرێتەوە و ھەمیش ببێتە پرسێکی چارەنوسسازی کابینەی داھاتوی حکومەتی عێراق، ئەوەش کاتێک دێتەدی کە یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان ھەموویان پێکەوە بەرەنجامی ھۆشیارییەکی نەتەوەیی خەمڵیو بن‌و دوور بن لە خۆسەپاندن‌و شەرم، چونکە سیاسەت و شەرم دوو تەوەری تەواو لێک جودان. پێویستە ئەوەی ئامانج و ویستی کوردە وەک نەتەوەیەکی خاوەن شوناس و مێژوو و بڕیار لەسەر مێزی گفتوگۆ بەیەکدەنگی و یەکێتیەکی نیشتیمانی بەھێز باسبکرێت. ھەموو ھێزە سیاسییەکانی عیراق ئەو ڕاستییە دەزانن کە  گەلی کورد تاکە گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی عێراقە. پێویستە ئەم ھۆشیارییە بۆ پێکھاتە سیاسی و جڤاکیەکانی گەلی عێراق ھەم تۆخ بکرێتەوەو  ھەمیش ببێتە بابەتێکی گرنگی یەکتر قبوڵکردن بۆ شەراکەتی ڕاستەقینەی گەلی کورد و عەرەب و پێکھاتەکانی دیکە .

یەکڕیزی بۆپێشھاتەکانی داھاتوو
بایەخی یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان لە بەغداد، ئەرک‌و بەرپرسیاریەتێکی گەورەیەو پێویستە  چاو پۆشی لەو  دیفاکتۆ تاڵە نەکەین کە ئەمڕۆ ناوچەکەو عێراقی پێدا تێدەپەڕێت. دوو ساڵی داھاتوو قورستترین قۆناغی سیاسی مێژووی ناوچەکە دەبێت. لە دوو ساڵی داھاتوو گۆڕانکاری ڕیشەیی لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوین ڕودەدەن.  تورکیا،  ئێران، سوریاو عێراق بە وردی ئیش لەسەر جێگیرکردنی پلان و پرۆژەکانی خۆیان دەکەن بۆ دوو ساڵی داھاتوو. وەک ئاشکرایە زۆر لە ڕێککەوتنامەو نەخشەو پلانی کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی لەم ناوچەیە لەبەردەم ھەڵوەشاندنەوەو ئێکسپایەر بوندان. بۆیە پێویستە ھاوشان لەگەڵ دانوستانەکانمان لەگەڵ ھێزە سیاسیەکانی عیراق ئەو خاڵە لەبەر چاوبگرین کە ئەم ڕێککەوتنەی دەکرێ ئەتوانێ قورسایی و تەئسیری گەورە  لەسەر ساڵانی داھاتوو دروست بکات.. 
 ڕاستە لەناو خۆی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبومان ھەیە، گومان لەوەیا نییە ھێزە سیاسیەکان لە ھەرێمی کوردستان خاوەن دیداگاو فەلسەفەی سیاسیی خۆیانن. ئەوەش ئاشکرایە ھەموو ھێزێکی سیاسی بێ ڕوئیاو تێگەشتن و فەلسەفەی سیاسی ڕادیکاڵ ناتوانێ گوژمەیەکی بەھێزی بۆ پرۆسەی سیاسی دروست بکات. بەڵام لە ھەموو ئەمانە گرنگتر یەکێتی و یەکڕیزی ناسیۆنالیزمی کوردە لەبەرامبەر دنیا.  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاکە ھێزی سیاسیە ھەم لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی کوردستانیش بێ وچان داوای یەکڕیزی نەتەوەیی‌و نیشتمانیی دەکات.

خەمی یەکێتی بۆ یەکڕیزی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدیۆلۆژیەکی ڕۆشنی بۆ کۆی پرسە نەتەوەیی و سیاسییەکان ھەیە. ھەر لەسەردەمی جەنابی مام جەلالەوە نەخشەڕێگای یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی داڕێژراوەو بەو نەفەسەوە شۆڕشی سیاسی و نەتەوەیی سەرڕێگا خستووە. ئەمڕۆ لە ھەموو کات زیاتر یەکێتی دەرک بە زەرورەتی ئەو یەکڕیزیە دەکات و بەجدی بانگی ھەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکا  پێکەوە وەک وەک گەلی کورد بەشداری  لە ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ لایەن و ھێزە براوەکانی ھەڵبژاردنی عیراقدا بکەن نەک وەک حیزب و تاقم و گروپی جیاواز. یەکێتی دەزانێ بەھێزی گەلەکەمان لەو پلان و  پرۆژە نەتەوەییانەدایە کە دەتوانێ زامنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان بکات لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فێدراڵ. واجبێکی نەتەوەیی‌و سیاسی و نیشتیمانییە کە ھەموو ھێزە سیاسیەکان بێ جیاوازی بۆچونە سیاسیەکانیان لە چوار چێوەی  پرۆژەیەکی نەتەوەیدا چڕکەنەوەو ھەمووان پێکەوە ئیش بکەن بۆ مسۆگەرکردنی دەستکەوتە  نەتەوەیی و سیاسی و مەدەنیەکانی گەلەکەمان. وەک ڕونە مێژوو چاوپۆشی لە ھەڵەی ستراتیژی ناکات، ئەوەی لەم قۆناغەدا واجبی  نیشتیمانی ھەموانە پێویستە  بە ڕۆحی پێشمەرگانەوە  جێبەجێ بکرێت.  پێشوازی لە بانگەوازو  پڕۆژەی یەکڕیزی نەتەوەیی نیشتیمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەرەنتی سەرخستنی دۆزی نەتەوەکەمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، چونکە ئەبێت ئەو ھەڵەیە راستبکرێتەوە، کە ویستی یەکێتی بۆ یەکڕیزی بریتی نییە لە کۆکردنەوەی یەکێتی‌و پارتی لە چوارچێوەیەکی ھاوبەشدا، بەڵکو یەکخستنی تەواوی ھێزەکانە لە ھاوپەیمانی‌و یەکڕیزییەکی راستەقینە کە ئامانج لێی خزمەتی کوردستان بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‎ئێمە بۆ پشتیوانی لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەستاین بە وردی بەدوادا چونمان کرد بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەو جوڵانەوەیە بتوانێت بەنزین ھاوردە بکات.
‎بەڵام ھەر زوو حکومەت وەڵامی دایەوەو ڕایگەیاند ئامادەن مۆڵەتی بدەنێ و ھیچ باجێکیشی لێوەرنەگرن.

‎ئەوەی جێگای سەر سوڕمان بوو بەلای ئێمەوە داواکاریەکەی نەوەی نوێیە، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە.

‎یەکەم: دەبێت داواکاری بە ناوی کۆمپانیایەکی فەرمیەوە پێشکەش بکرێت نەک ئیدارەی حزبێک! کە زۆر جار ھەمان جوڵانەوە ھێزەکانی دیکەی تۆمەت بار دەکرد بە بازرگانی کردن،

‎دووەم: ئەو بەڕێزە کە دەڵێت مۆڵەتی ھاوردەی بەنزیمان بدەنێ و باجمان لێ وەرنەگرن،
‎بەڵام لە داواکاریەکەدا داوای ھاوردەی ماددەی(mtbe) کردووە کە ھۆکاری سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشی شێر پەنجەو چەندین ساڵە قەدەغەیە لە زۆر ووڵات بۆیە تاکو ئێستا ئێمە لەوە دڵنیا نەبوینەتەوە ئەو مادە کوشندەیەیان بۆ چی مەبەستێکە؟

‎سێھەم: لە ڤیدۆکەدا داوا دەکەن مۆڵەت بدرێت بەخۆیان،
‎ بەڵام لە داواکاریەکەیاندا داوایان کردووە مۆڵەت بدرێتە بەھەر بازرگان و کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی بەنزین بھێنن و بەھەرزان بیفرۆشنەوە بە خەڵک! ئەم جۆرە لەداواکاری زۆر دژ یەک و جیاوازە لە بەڵێنەکانی چەن ڕۆژی پێشویان.

‎ئەوەی گرنگە لە سبەی زووتر نیە داوایەکی فەرمی پێشکەش بکات و ئێمەش پشتیوان دەبین بەمەرجێک وەک بەڵێنەکانی خۆیان بێت کە لەگرتەیەکدا بڵاویان کردەوە بۆ ئەوەی بەنزین ھاوردەی ھەرێم بکەن و بە ٥٠٠ دینار دابەشی بکەن بەسەر خەڵکدا.

‎ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوتوە 
‎نرخی تەنێک بەنزین ئێستا لە ئێران یان ئیمارات نزیکەی ٨٤٠دۆلارە و لە دونیاشدا بەو نرخەیەو بە کرێی گواستنەوە و پاڵاوگەوە دەگاتە نزیکی ٩٥٠ دۆلار واتا بۆ ھەر لیترێک ئەگەر بێ ھیچ باج و خێرێک بفرۆشرێتەوە ئەوا لیتری ٩٧٠ دینار دەکەوێت، بۆیە گەر ئەو بەرێزە بتوانێت بەو نرخە ھاوردەی بکات و بیفرۆشێتەوە ئێمە دەست خۆشی لێ دەکەین، بەڵام بەدڵنیای جگە لەموزایەدە خۆڵ کردنە چاوی ھاوڵاتیان ھیچی دیکە نیە.

‎ ڕێگەیەکی تر ئەوەیە وەک جاری پێشووی ئەو بەڕێزە ھەر لێرە لە تانجەرۆ بەنزینەکە بکڕێت بە نیوە قیمەت بیداتەوە خەڵک ئیتر پێویست بەوە ناکات داوای ھاوردەکردن بکات چونکە خۆشی باش دەزانێت ئەو نرخە نیوەی نرخی جیھانیە نەک بەھۆی گومرگ و باج و ڕێگریکردنەوە نرخەکەی بەرزبوبێتەوە.

‎ئێمە چاوەڕێین بزانین بەڕاستی سورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی کە فشاری ھاوڵاتیان ڤیدیۆیەکی پێ تۆمار کردن و بە زوی بڵاویان کردەوە و ئێستا بوە بە بار بەسەریانەوە نازانن چۆن خۆیانی لێ دەرباز بکەن یان بە دەردی قەرز و پشکەکان دەچێیت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی داھێنا لە نوێخوازی دامەزراوەیی.
پارتی کۆمیونستی چینی پێداگرە لەسەر ئەوەی کە گەل ڕابەری وڵاتە و بنەمای زانستی مارکسیست و بارودۆخی نەتەوەیی چین کۆدەکاتەوە، کە ئەمەش سەقامگیری وڵات و دڵخۆشی گەل بۆ ماوەیەکی درێژ دەستەبەر دەکات. ١. چین پابەندی سیستەمی کۆنگرێسی میللیە بەو پێیەی کە سیستەمێکی سیاسی بنەڕەتە و گەل بەشداری لە کاروباری دەوڵەت دەکات لە ڕێگای ئەنجوومەنی گەل و ئەوان ڕابەری وڵاتن. ھەر لە نیسانی ٢٠٢١ەوە، زیاتر لە ٢.٦٢ ملیۆن نوێنەر لە کۆنگرە نەتەوەیەکان ھەن لە ھەموو ئاست و کۆمەڵە نەتەوە و پیشە و پارتە جیاوازەکان. ٢. چین لەژێر ڕابەرایەتی پارتی کۆمیونستی چینی پابەندە بە سیستەمی ھەماھەنگی فرە پارت و ڕاوێژکاری سیاسی. جگە لە پارتی کۆمیونستی چینی فەرمانڕەوا، ٨ پارتی دیموکرات ھەن وەکو پارتی بەشداربوو. ئەو پارتانە ڕێز لە ڕابەرایەتی پارتی کۆمیونستی چینی دەگرن و ھەماھەنگن لەگەڵیان، و یەکگرتووی لە فەرمانڕەوایی و بەشداربوون، ھەروەھا ڕابەرایەتی و ھەماھەنگی و ڕاوێژکاری و سەرپەرشتیکردن بەدیدەھێنن و ئەمەش گەرەنتی بەرژەوەندی ھەموو پێکھاتەکانی کۆمەڵگای چینی دەکات. ٣. چین پەیڕەوی سیستەمی ئۆتۆنۆمی ھەرێمی نەتەوەیی دەکات. پەیڕەوی سیستەمی ئۆتۆنۆمی ھەرێمی لەو ناوچانە دەکرێت کە کەمە نەتەوەکان تێیدا دەژین، لە نێوانیشیاندا ٥ ھەرێمی ئۆتۆنۆمی و ٣٠ پارێزگای ئۆتۆنۆمی و ١٢٠ ناوچەی ئۆتۆنۆمی. ئەمەش گەرەتنی ئەوە دەکات کە زیاد لە مافە ئابووری و کۆمەلایەتی و کەلتوریەکان، کەمە نەتەوەیەکان ماف و ئازادی یەکسان بەدەست بھێنن.

٤. پەیڕەوکردنی چین بۆ سیستەمی دیمۆکراسی نەتەوەیی بنەڕەت. چەندین شێوەی جیاواز ھەن لەوانەش سیستەمی خود فەرمانڕەوایی لادێیەکان لەسەر شێوەی لێژنەی لادێی، و سیستەمی خود فەرمانڕەوایی شارنشینەکان لەسەر شێوەی لێژنەی شارنشین، ھەروەھا خود بەڕێوەبردن بۆ فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە یەکێتی کرێکاران. خەڵکێکی زۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن. 

دووەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی مەزنی داھێنا لە گەشەی ئابووری.
ئەم موعجیزەیە لە دۆزینەوەی سەختی سی ساڵی یەکەمی دامەزراندنی چینی نوێوە سەرچاوەی گرتووە، و ھەروەھا سوودی لەو ھەڵبژاردەیە مێژووییە مەزنەی چاکسازی و کرانەوە کرد. لە ماوەی سی ساڵی یەکەم، چین گۆڕانی سۆشیاڵیستی کۆتای پێھێنا و سیستەمێکی پیشەسازی تەواوی ڕێژەیی بنیاتنا. دوای چاکسازی و کرانەوە، چاونەترسانە نوێخوازی تیۆری و پراکتیکیمان جێبەجێکرد و سیستەمێکی بێوێنەمان لە مێژووی مرۆڤایەتی بنیاتنا- سیستەمی ئابووری مارکێتی سۆشیاڵیست بە تایبەتمەندی چینی. چالاکی کۆمەڵایەتی و ئابووری چین بە شیوەیەکی تەواو بڵاوکرایەوە و ئابووری بە خێرایی گەشەی کرد. ھەر لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، داھاتی بەرھەمی خۆماڵی چین ١٠٠ ترلیۆن یوان( نزیکەی ١٥ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی) تێپەڕاند کە ئەمەش ٤٠ ھێندەی ئەو بڕەیە کە لە سەرەتای چاکسازی و کرانەوە بەدەست دەھات.

 

لە ساڵی ١٩٧٨، ئابووری چین تەنھا %١.٧٥ ی ئابووری جیھانی پێکدەھێنا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ژمارەیە بەرز بووەوە بۆ %١٧ و کە بە ڕێژەی %٣٩ لە گەشەی ئابووری جیھانی بەشداربوو. لە ساڵی ١٩٧٨، ڕێژەی کەسی لە کۆی گشتی داھاتی بەرھەمی خۆماڵی لە چین تەنھا ١٥٦ دۆلاری ئەمریکی بوو، کە ئەمەش ١٣ جار کەمترە لە تێکڕای جیھانی بە دۆلاری ئەمریکی بۆ ساڵی ٢٠١٦. لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەی کەسی لە کۆی گشتی داھاتی بەرھەمی خۆماڵی لە چین بەرز بووەوە بۆ ١٠٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی، کە ھەمان ئاستی تێکڕای جیھانییە.

سێیەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی مەزنی داھێنا لە باشترکردنی گوزەرانی خەڵک.

چین پێداگرە لەسەر پاراستنی مافی گەل لە ژیان و گەشەپێدان بەو پێیەی کە ئەمانە مافە سەرەکیەکانی مرۆڤن. دوای ماوەیەکی دوور و درێژ لە تێکۆشان، گەلی چین لە ( خۆراک و جل وبەرگ)ەوە و لە کۆمەڵگایەکی بنەڕەتی خۆشگوزەرانی مامناوەند گۆڕا بۆ کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەرانی گشتگیر و بەرەو ئامانجی خۆشگوزەرانی ھاوبەش ڕێ دەکات. لە دەوروبەری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، چین ئامانجی کەمکردنەوەی ھەژاری پێکا ھەر وەک کە بڕیار بوو. ٩٨.٩٩ ملیۆن لادێنشین و ٨٣٢ پارێزگا و ١٢٨ ھەزار لادێی ھەژار لە ھەژاری ڕزگار کران. چین گەورەترین سیستەمی بیمەی کۆمەڵایەتی لە جیھان دامەزراند و لە نێویشیاندا موچەی خانەنشینی و بیمەی پزیشکی و کۆمەکی کۆمەڵایەتی. بیمەی پزیشکی بنەڕەتی ١.٣٦ ملیار کەس دەگرێتەوە و ژمارەی بەشداربووان لە سیستەمی چاودێری کۆمەڵایەتی بنەڕەتی ملیار کەس تێپەردەکات.

تێکڕای تەمەنی چاوەڕوانکراو بۆ دانیشتوانی چین لە ٣٥ ساڵەوە (لە ساڵی ١٩٤٩) بەرز بووەوە بۆ ٧٧.٣. ھەر لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە، کۆی گشتی ژمارەی میلەکانی ڕێگا لە سەرتاسەری چین ٥ ملیۆن کیلۆمەتری تێپەڕاند، کە ئەمەش ٦٤ ھێندەیە بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای دامەزراندنی چینی نوێ. ژمارەی میلەکانی ڕێگا خێراکان زیاتر لە ١٦١ ھەزار کیلۆمەترە، و ژمارەی ئەو میلانەی کە ڕێگای ئاسنین دەیبڕن ١٤٦ ھەزار کیلۆمەترە و ژمارەی ئەو میلانەی کە ڕێگا ئاسنینە خێراکان دەیبڕن ٣٨ ھەزار کیلۆمەترە، و ھەمووی لە ڕیزبەندی یەکەمینە لە جیھان. ھەروەھا ژمارەی مەودای بڕاو لە ڕێگا لادێیەکان ٤.٣٨ ملیۆن کیلۆمەترە کە %٩٩.٤ لە کۆی گشتی ڕووبەری لادێکان دەگرێتەوە. 

چوارەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین موعجیزەیەکی مەزنی داھێنا لە بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژی.
لە ساڵی ١٩٤٩ بەڕێز ماو زیدۆنگ وتی ( تەنانەت ناتوانین دەنکە شقارتەیەک یاخود بزمارێک بەرھەم بھێنین). ئەمڕۆ، چین گشتگیرترین سیستەمی پیشەسازی لە ھەموو جیھاندا ھەیە و وردە وردە نوێکاری لە زنجیرە پیشەسازیەکانی دەکات لە ڕێگای داھێنانی تەکنەلۆژی. لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بەشداریکردنی چین لە بەرەوپێشچوونی زانست و تەکنەلۆژیا لە ٥٥.٣% بەرز بووەوە بۆ ٥٩.٥%، و پێگەی چین بەرزبوویەوە بۆ ١٤مین وڵات لە ڕیزبەندی جیھانی ١٣١ ئابووری(وڵات) لە ڕووی نوێخوازیەوە. لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، لە سێ چارەگی یەکەمی ئەم ساڵ، نیشاندەری بەرھەمی پیشەسازی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی لە چین بە ڕێژەی ١٠.١% بەرز بووەوە و داھاتی ئاوێتەی کۆمپیوتەری و داتا مەزنەکان و ئینتەرنێت بە خێرایی زیادیکرد. لە ڕووی توێژینەوە و پەرەپێدانی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم، چین لەم ڕووەوە زۆر لە پێش جیھانەوەیە.

ھەروەھا لە ڕووی داواکاریەکانی پاکانەی داھێنانی ٦G، چین ڕێژەی ٤٠.٣% لە جیھان پێکدەھێنێت کە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر گەشەپێدانی داتا مەزنەکان و زیرەکی دەستکرد و شارە زیرەکەکان و چەندین بواری تر بەھێز دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٠، سیستەمی جیھانی مانگی دەستکردی ڕێدۆزی Beidou-٣ بە شێوەیەکی فەرمی کرایەوە، ئەمەش واتە چین بوو بە سێیەم وڵات لە جیھان کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ سیستەمی جیھانی مانگی دەستکردی ڕێدۆزی بخاتە کار.

ھەر لە پار ساڵەوە، کەشتی ئاسمانی چینی"Chang'e ٥" سەرکەوتووانە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و چەندین نموونەی لە خاکی مانگ وەرگرت. کەشتی ئاسمانی "تیان ون ١" سەرکەوتووانە لەسەر ڕووی مەریخ نیشتەوە و سێ کەشتیوانی ئاسمانی کەشتی ئاسمانی "شنژاو ١٢"یان لێخوری و سەرکەوتوانە گەشتن بە یەکەم کەشتیگەی چینی.

چین زۆر خۆڕاگرانە ستراتیژیەتی ( سێ ھەنگاو) بۆ داھێنانی زانستی تەکنەلۆژی پەیڕەو دەکات، ئەمەش بە واتای ئەوەی کە ببێت بە وڵاتێکی داھێنەر لە ساڵی ٢٠٢٠ و ببێتە پێشەنگی وڵاتە داھێنەرەکان لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٣٥ و ببێت بە ھێزێکی تەکنەلۆژی جیھانی لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٥٠.
پێنجەم: بە درێژایی ٧٢ ساڵی ڕابردوو، چین یارمەتی زۆر مەزنی لە بواری ئاشتی و گەشەپێدان لە جیھاندا پێشکەشکردووە.
 چین ھەمیشە پابەندی پێنج بنەماکەی ڕێزگرتنی ھاوبەش بۆ سەروەری یەکڕیزی خاک، و دەستدرێژینەکردنی ھاوبەش و دەستتێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر، و یەکسانی و سوودمەندبوونی ھاوبەش و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە فەریی و ڕووبەڕووبوونەوەی باڵادەستی تاکلایەنە بووە. لە نەوەتەکان، چین بە فەرمی بەشداری ئۆپەڕاسیۆنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ پاراستنی ئاشتی، بەمەش دەبێتە ئەو وڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی ھێزی پاراستنی ئاشتی ھەیە لە نێو ئەندامە ھەمیشەیەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. چین زیاتر لە ٤٠ ھەزار سەربازی پاراستنی ئاشتی ناردووە بۆ سودان، لوبنان، کەمبۆدیا،لیبیا و چەندین وڵات و ناوچەی تر کە بەمەش نزیکەی ٣٠ ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام داوە.

چین پێشنیاری بیرۆکەی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی خاوەن داھاتوویەکی ھاوبەش بۆ مرۆڤایەتی کرد، و ئەم پرۆسەیەشی بە دەستپێشخەری ( پشتێنە و ڕێگا) بەھێزتر کرد. ھەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، چین ھاوکاری دژە پەتا و پێکوتەی پێشکەش بە ١٥١ وڵات و ١٤ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە. 
چین لە ڕێگای ٧٢ ساڵ لە تێکۆشان لەژێر سێبەری ڕابەرایەتی پارتی کۆمیونستی چینی و ھەوڵە بەردەوامەکانی گەلی چینی زیرەک و تێکۆشەر، بە جیھان دەڵێت کە ھەمیشە دەتوانێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ گەشەسەندنی گونجاو و دەستکەوتی مەزن بەدەستبھێنێت لە گەشەسەندنی شاھانە و موعجیزەیەکی بێ وێنە دروستبکات کە ئەوانەی پێش ئەوان نەیان توانیوە بیکەن. ئەم بەرزبوونەوە ئاشتیانەی چین جوانیەکی زیاتر بە گەشەسەندنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبەخشێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 يمكن القول، كلّ «آتو ثانية» من هذه الحرب هو صلب اهتمام الغالبيّة من الشعب العربي، يتتبع مجرياتها وتفاصيلها. هي معركة مفصليّة استثنائيّة على مختلف الأصعدة، إذ لم يسبق لإسرائيل أن تعرّت وسقطتْ أوراقها دفعة واحدة. باغتت المقاومة المحتلّ، وجرّدته من هالته الاصطناعيّة، وأصابت رأس أهدافه في مقتل. أُرسِيَتْ معادلة مغايرة؛ للمرّة الأولى يُجبَر اليهود على الهرْب، واللجوء إلى مخيّمات للنازحين. صورة الإسرائيلي الفارّ، المذعور، التائه في البراري ستحفرها الذاكرة والتاريخ، في مقابل أيقونة تمثّل أصحاب الأرض يحتفلون بعيد ميلاد فوق أنقاض منزلهم، وطفل يقف فوق الركام حاملًا علم فلسطين رافعًا إشارة النصر، والابتسامة تعلو محيّاه، وفتى آخر يسخر من الموت!

 ليس من باب المغالاة القول، إنّ أطفال فلسطين يكتبون النصر بأيديهم وهم يخطّون أسماءهم على أجسادهم لتُعرَف هويّاتهم في حال استشهادهم. كلّ منهم هو مشروع مقاوم. مجموعة لا تتعدّى أعمارهم سنّ الثالثة أو الرابعة يحملون رضيعًا منشدين: «الشهيد حبيب الله». غدا الموت لعبتهم،لا يهابونه، يتعاملون معه وكأنّه أحد أفراد أسرتهم، يتقبّلونه كما يتقبّلون الحياة كونه الطريق لتحرير الأرض من غطرسة المحتلّ. الصغار في تلك البلاد هم رجال ممهورون بفعل المقاومة، أشدّاء، صلابتهم من صلابة الصخرة المقدّسة، جراحهم تنضح زيتًا مقدّسًا.

 ما يحصل منذ السابع من أكتوبر يثبت أنّ الأرض ستعود إلى أصحابها الحقيقيّين. لا شيء مستحيل أمام شعب تغذّى في الرحم على الدفاع عن كلّ شبر من وطنه. يولد محتضِنًا أبجديّة المقاومة، ثمّ يشبّ مضيفًا إلى معجمها مجلّدات في فنون المواجهة والتصدّي، ولا يحلو له الموت إلّا شامخًا مناضلًا في سبيل قضيّته.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوونە ناو خاکی سوریا و داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و جەرابلوس و زۆر شوێنی دیکەی سنووریی لە (رۆژئاڤا)، چوونی سوپای بەکرێگیراوی جۆراوجۆر لە تیروریستانی ناوچەکە بۆ لیبیا و بۆ جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، خۆشکردنی ئاگری شەڕی نێوان پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە، داڵدەدانی ئیخوانە ھەڵاتووەکانی میسر کە لەدوای گیرانی محەمەد مورسییەوە پەنایان بۆ تورکیا بردبوو و پێدانی مۆڵەت لەلایەن تورکیاوە بەو جەماعەتە ئیخوانییە (کە تێیاندا ھەیە لەلایەن دادگای میسرەوە داواکراوە و سزای قورسیان لەسەر) لەگەڵیدا ناردنی ھێز و سوپا بۆ وڵاتی قەتەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی سعودیە لەسەریان و پارێزگاریی لێیان، لەوێشەوە دابڕانی یان لاواز بوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات.

ناردنی ھێز بۆ ئەفغانستان لە چوارچێوەی ناتۆدا و دانانی بەردی بناغەی پەیوەندی لەگەڵ تالیبان و دروستکردنی بۆ ئەمڕۆی دوای کشانەوەی ناتۆ.

ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ھەرێم و ناردنی ھێز و دانانی چەندین بنکەی سەربازی.

ئەمانە وێنای سیاسەتی تورکیان لە ناوچەکە و درواسێکانی، بەڵام ئەمڕۆ پێدەچێت وردە وردە دەبێت باجی ئەو سیاسەتە چەوتانە بدەنەوە و لەو زەلکاوە دەربچن کە بە ھۆی ئەو دەست تێوەردان و سیاسەتە ھەڵانەوە کردوویانە، رووداوەکان ئاماژەن بۆ راستی ئەم وتەیەمان.

لە لیبیا بەرەنگاربوونەوە و ناڕەزایەتییەکی زۆری لیبییەکان ھەیە لە دژی ھێزە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لەو وڵاتەدا و داوای چوونە دەرەوەیان لێدەکرێت. وڵاتانی ئەفریقاش لەسەروویانەوە میسر بە توندی رێگرییان لێدەکات و ھوشدارییان پێدەدات کە بکشێنەوە بەتایبەت لە سرت کە پێی وتن ئێرە ھێڵی سوورە و نابێت پێی تێبخەن.

تورکیا بەو ئامانجە چووە لیبیا کە ھاوکاریی ئیخوانەکان بکات تا جێگە پێ قاییم بکەن و دەست بەسەر حکومڕانیدا بگرن، ئەمەی بەو پلانە بوو کە لە تونسیش ھەمان ھاوکاری و پشتگیریی ھەیە بۆ ئیخوانەکان، بەڵام لەگەڵ ئەو گوشارەی لە لیبیا لەسەریانە، لە تونسیش لە دەسەڵاتی ئیخوانەکان دراو بۆ دواوەیان گەڕاندنەوە.

تورکیا داوا لە میسر دەکات کە لەگەڵیدا لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵبداتەوە، ئەوانیش چەند مەرجێکیان ھەیە، لە پێش ھەموویانەوە وەدەرنانی ئیخوانەکانی میسرە کە لەوێ چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن، لەوانە کادرە ئیخوانییە ھەڵاتووەکان و رادیۆکەیان و بڵاوکراوە و سایتەکانیان، ئەگەر تورکیاش بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی ملکەچی ئەم خواستەی میسر بێت، ئەوە دەبێت ئیخوانەکان چی پێ بڵێن؟

ھەروا میسر داوای کشاندنەوەی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا دەکات لە ھەریەک لە عیراق و سوریا و لیبیا.

تورکیا خۆی باش دەزانێت دەبێت لە سوریا بکشێتەوە، چونکە دۆخەکە ھەر بەم شێوەیە نامێنێت، ھەروا لە ئەگەری حکومەتێکی پتەوی لەسەر پێی خۆ وەستاوی دوای ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق، ئەوە ھەڵوێستی عیراق لەبەرامبەر بوونی ھێزی جۆرا و جۆری تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و ھێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ئەم خاکە توندتر لە ئێستا دەبێت، بەتایبەت کاتێک تورکیا خەریکە بەتەواوی رووبارەکانی دیجلە و فورات بە سەر خاکی عیراقدا وشک دەکات، ئیتر لێرەوە عیراق ھیچ ھیوایەکی بە تورکیا نامێنێت، دووریش نییە پێچەوانەکەی بێتە دی و بەغدا بۆ چۆڕە ئاوێک مەسەلەی کوردی لەگەڵدا بگۆڕێتەوە، ئەمەش دەکەوێتە سەر توانا و ھەژموونی کورد لەناو حکومەتی داھاتوو، ھەروا ھەڵوێستی ئەو لایەنانەی کە بەشدار دەبن لە حکومەتدا.

تورکیا دەیەوێت لە لیبیا بکشێتەوە، بەڵام بە جۆرێک ئەمە بکات کە وەک دەڵێن بەحەیای خۆیەوە ھەستێتەوە و مایەباش بێتەوە نەک بە دۆڕاوی بێتەدەر، لە ھەوڵی راستکردنەوەی پەیوەندییەکانیدایە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، بەو مەبەستەی بێتەوە مەیدانەکە، تورکیا لای ئێمەی کورد( وەک نەتەوەیەکی ژێردەستە) بەگرنگ و زەبەلاح دەبیندرێت، دەنا لای وڵاتێکی وەک میسر دەیان مەرجی دەخرێتە بەردەم تەنھا بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان، لەکۆتاییشدا دوای ھەموو ھەڵوێستە خراپ و دوژمنکارییەکانیان لەناو تورکیا و دەرەوە، ھەردەبێت بگەڕێنەوە سەرەتا و مایەباش دەربچن( ئەگەر بۆیان بچێتە سەر)، چونکە ئابووری تورکیا بەو ئیفلیجبوونەوە چیدی ئەم بەردەوامییە ھەڵناگرێت، بەتایبەت دوای ئەو ھەموو ئاگر کەوتنەوانە و زیان گەیشتن بە شوێنە گەشتیارییەکان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حيث تحتدم المعركة بين المنصات الرقمية من أجل السيطرة على تركيزنا، وتشكيل الطريقة التي نفكر بها، ونتصرف، ونتفاعل مع العالم من حولنا.

اقتصاد الانتباه أو الاهتمام في جوهره يشير إلى النظام الاقتصادي الذي يقدر الانتباه البشري باعتباره سلعة نادرة.
حيث تتنافس المنصات الرقمية والشركات بشدة على نطاق اهتمامنا المحدود.

حتى يتم تتبع كل تمريرة ونقرة سريعة نقوم بها وتحليلها بدقة لتحقيق الدخل منها، مما يجعل الانتباه العملة الجديدة في العالم الرقمي.
وفي حين أن اقتصاد الانتباه قد أحدث تحولا، لا يمكن إنكاره في استراتيجيات التسويق وخلق طرقًا مبتكرة للتواصل، إلا أنه يأتي بتكلفة كبيرة.

لقد أدى الوابل المستمر من الإشعارات والإعلانات وتحديثات وسائل التواصل الاجتماعي إلى تغيير سلوكنا، مما أثر في قدرتنا على التركيز بعمق والمشاركة في مهام هادفة ومستدامة.

لقد أدى السعي الدؤوب، لجذب انتباهنا إلى ارتفاع مستويات التوتر والقلق والحمل الزائد للمعلومات، مع ما يترتب على ذلك من آثار عميقة على الصحة العقلية.

 إحدى السمات المميزة لاقتصاد الانتباه هي انتشار ثقافة [Clickbait] التي تشير إلى المحتوى عبر الإنترنت، والذي يكون عادة في شكل مقالات أو عناوين أو صور أو مقاطع فيديو، وهو مصمم لجذب الانتباه وتشجيع المستخدمين على النقر فوق الرابط.

غالبا ما يستخدم Clickbait لغة وصور مثيرة أو مضللة لإثارة الفضول وإغراء الأشخاص للنقر، بهدف أساسي هو توليد المزيد من حركة المرور على موقع الويب إلى الحد الأقصى، دون تقديم معلومات مفيدة أو دقيقة بالضرورة.

غالبا ما يعود بمحتوى صادم أو مثيرا للاهتمام أو عاطفي للغاية ولكنه يفشل في الوفاء بهذه الوعود بمجرد أن ينقر المستخدم على صفحة الويب الفعلية.

يستغل هذا التكتيك فضول الأشخاص وعواطفهم، مما يدفعهم إلى النقر على المحتوى دون معرفة الطبيعة الحقيقية للمعلومات التي سيجدونها.

في حين أن Clickbait يمكن أن يؤدي إلى جذب الزيارات إلى مواقع الويب وزيادة إيرادات الإعلانات على المدى القصير، إلا أنه يمكن أن يضر بمصداقية المصدر وجدارته بالثقة عندما يدرك المستخدمون أنه قد تم تضليلهم.

اتخذت العديد من المنصات عبر الإنترنت ومواقع التواصل الاجتماعي خطوات لتقليل اصطياد النقرات من خلال تنفيذ خوارزميات تعاقب أو تخفض مستوى المحتوى الذي يستخدم لغة مثيرة أو مضللة.

على الرغم من هذه الجهود، لا يزال Clickbait ظاهرة سائدة على الإنترنت.

 ونتيجة لذلك، فإن المحتوى الحقيقي المدروس جيدا غالبا ما يكافح للتنافس مع القصص المثيرة، مما يؤدي إلى انتشار المعلومات المضللة وتآكل الثقة في المصادر عبر الإنترنت.

وفي هذا السياق تعد منصات التواصل الاجتماعي هي نقطة الصفر لاقتصاد الانتباه.

لقد أتقنت شركات فيسبوك، وإنستغرام، وتوتير، ونظراؤها فن الحفاظ على تفاعل المستخدمين، وغالبا ما يكون ذلك على حساب حياتهم في العالم الحقيقي.

إن الطبيعة الإدمانية لهذه المنصات، جنبا إلى جنب مع الخوارزميات المصممة لإبقائنا في حالة تصفح مستمر، لها آثار عميقة على العلاقات الاجتماعية، حيث تأخذ التفاعلات وجهًا لوجه المقعد الخلفي للتبادلات الرقمية.

وعليه من الضروري تطوير استراتيجيات لحماية انتباهنا وسلامتنا العقلية اذ تعد ممارسات اليقظة الذهنية، والتخلص من المؤثرات الرقمية، ووضع حدود لوقت الشاشة من الخطوات الأساسية التي يمكن للأفراد اتخاذها.

بالإضافة إلى ذلك، يمكن أن يساعد دعم المنصات ومنشئي المحتوى الذين يعطون الأولوية للمشاركة الهادفة على جذب النقرات في إعادة تشكيل المشهد الرقمي.

وعليه علينا أن ندرك أثناء رحلتنا في اقتصاد الانتباه، قيمة اهتمامنا وأن نتخذ خطوات لاستعادة السيطرة على حياتنا الرقمية من خلال تعزيز ثقافة المواطنة الرقمية التي تقدر التركيز العميق، والاتصالات الحقيقية، والمعلومات الموثوقة، يمكننا التخفيف من الآثار السلبية لهذا النموذج الاقتصادي الجديد.

من خلال التعاطي مع حقيقة أن اهتمامنا يعدُّ سلعةً ثمينة بالفعل، فلنستخدمه بحكمة.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ یەکێتی بژین ھەموو، کوردبن ھەموو، دوای رێباز ‌و رێگا ‌و دروشم ‌و بەرنامە ‌و سیاسەتی یەکێتی بکەون.
ھەڤاڵی شەخسپەرستی مەبن. ھەڤاڵی رێی مافی چارەنووس، رێی ئاشتی ‌و ئازادی ‌و دیموکراسی بن. 
ھەڤاڵی بێ غەلوغەشی کوردایەتی ‌و یەکێتییەکی عەیار بیست ‌و چوار بن.
ھەڤاڵی سۆشیال دیموکرات ‌و ھەڤاڵی شانە ‌و کەرت ‌و کۆمیتە ‌و مەڵبەند ‌و مەکتەبی یەکێتی بن، ھەڤاڵی لاکۆڵانی تاریک ‌و نوتەک ‌و ھەڤاڵی کۆڵانی بنبەست مەبن کە بۆنی شەخسزەدەیی ‌و ڕەنگی کەس پەرستی ‌و بەرامەی پۆلپۆلیستی ‌و عەوام فریوی گرتووە.

ئەی ھەڤاڵی یەکێتی تۆ کە ئەم حزبە پان ‌و بەرینەی مەیدانی خەباتی کوردایەتیت ھەیە. بۆ دوای ھەڵپەی پێچ ‌و پەنا ‌و ھەڵلای پەیجی درۆزنانە ‌و میلیشیای ئەلکترۆنی ناوی خوازراو ‌و تایتڵی شێواو کەوتووی؟ 
تۆ ھەڤاڵی یەکێتی ‌و ھەڤاڵی مام جەلال بە، ھەڤاڵی کوردایەتی ‌و کوردەواری ‌و دیموکراتی بە کە تا سەر ‌و بۆ ھەمووان ‌و بە ھەمووان سەرئەکەوێت.
چیت داوە لە فەلاکەت ‌و ھەلاکەت ‌و لەرێ لادانی دوور لە حزبایەتی ‌و دور لە ھەڤاڵبەندی؟
یەکێتی ڕاستەقینە بە، دەروێشی حەقیقەتی یەکێتی بە، کۆیلەی پۆلپۆلیستی مەبە، ئەندامی سۆشیال دیموکرات بە، نەک ئەندامی سۆشیال میدیای قیل ‌و قالی کۆمەڵگەی گریمانەیی.
ئەندامی سوپای ئەلکترۆنی رەسمی ‌و رەسەن ‌و رەوا و روونی یەکێتی بە، نەک ئەندامی سپۆنسەرکراوی میلیشیای ئەلکترۆنی تەشھیر ‌و سوکایەتی ‌و پەلاماردان!
ئەی ھەڤاڵی یەکێتی! تۆ پشتیوانی ھەڤاڵەکەی خۆت بە، لەگەڵَ ھەڤاڵی خۆتا خەبات ‌و کۆشش بکە، نەک تەشھیری پێ بکەیت ‌و ملی بشکێنی چونکە ئەویش ھەر یەکێتییە ‌و ھەر دەیەوێ یەکێتی بێت. تۆ ھەڤاڵانی خۆت بە دۆست ‌و یار ‌و ھاورێی خۆت بزانە، نەک لە پەیج ‌و پەناو ‌و پەسێوی خوازراودا سوکایەتی پێ بکەیت ‌و کۆمێنتی نەشیاوی لەسەر بنووسی ‌و موزایەدەی بەد عەمەلی بەسەردا بکەیت؟ ئاخر تۆ بەو ھەڤاڵە ‌و بە کۆی ھەڤاڵانیشت، یەکێتی ‌و یەک سەنگەری. 

ئەی ھەڤاڵی یەکێتی، پابەندی یەکێتی ناو یەکێتی بە، بەگوێی ئەدەبیاتی یەکێتی بکە کە دەڵێ: کەسمان لێ زیاد نییە ‌و لەسەر کەس پەکمان نەکەوتووە،  ئەندامی ماڵە گەورەکە بە نەک ئەندامی بازنەی چەواشەکاری، لە خۆ رازی بوون ‌و لە خەڵک تەوەلا بوون بیت.
بەگوێی مامی یەکێتی بکە کە دەیگوت مەدحی شەھیدان بکەن ‌و بە شانوباڵی نەمرانی رێی مافی چارەنووسدا ھەڵبدەن، نەک بە کوڵاوی ‌و بە برژاوی مەدح ‌و سەنای ئەم ‌و ئەو بکەن ‌و دیاردەی ناپەسەندی پڵنگی کاغەزی رەواج پێ بدەیت! بەگوێی مام بکەن کە دەیگوت ((سەروەریمان، مانەوەمان، گەشەکردنمان، بەندە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.))      
گوێ لە راسپاردەی مام بگرن کە دەیگوت (( ئەوە بەرھەمی خەباتی خۆتان ‌و خوێنی شەھیدەکانتانە کە مام جەلال ئەو پێگەیەی ھەیە لە دونیادا)) 

ھەڤاڵانی یەکێتی، سەرجەمی ھەڤاڵانی یەکێتی، یەکێتی وەک بیلبیلەی چاوتان بپارێزن ‌و یەکێتی ناو یەکێتی بگەشێننەوە. 
ئێوە مرواری زیخ ‌و چەوی کانی روونی یەکێتین، سەرەنجام ھەر یەکێتی ‌و ھەر نیشتمان ‌و ھەر کوردستان دەمێننەوە، ھەر مافی چارەنووس ڕاستییە تا سەر ‌و ئەبەدی ‌و نەمرەکەیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

با کەس بە ھاشوھوشی  ساختەی  پەیج و سایت و سێبەری سۆشیال میدیایی پارەدارکراو لە قووتی ھەڤاڵانی یەکێتی چەواشە نەبێت و با کەسیش تەراویلکەی نا راست لەسەر ھیچ شتێک ھەڵنەچنێ.
ئەسڵی بابەتەکە (تیۆری پلانگێری) ھەرزان و گوتاری دەستی دوژمنانی دەرەکی نییە.
چونکە لە فەرھەنگی سیاسی رۆژھەڵاتیدا دەیان ساڵ  ھەموو چاکسازییەک دەکرایە ئەنگیزەی پیلانگێری ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و... کۆمەڵێ یزمی تر. ئێستاش مۆدی دەستی دەرەکی و  ھەرێمییە، بۆ ئەوەی دەستی سەوزی بچووکترین چاکسازی، گۆرانکاری یاسایی و ئاسایی بگرن و بیچەمێننەوە.
ئەمەی روویداوە و ھی تریش کە روو دەدەن دەستی سپی چاکسازییە، دەستی سەوزی یەکێتییە بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان و گوزەران و جووڵەی سیاسیی نۆرماڵ لە زۆنی سەوزدا.
دەستی سپی و ئەمین  و جێباوەڕی حزب سەرەنجام ناوەندێتییەکی یەکێتیانە و دیموکراسیانە، بە راوێژی سەنگینی ھەڤاڵانە،  ئاوەدان دەکاتەوە و دەزگا و دایەرەی وڵات رێکدەخاتەوە.
وەک  کوردستان و وەک یەکێتیش بە کەمترین تەقەللا و بە کەمترین ئازارێک، کە لە حوکمی نەبودایە، لێی دەرچووین و ئەم چاکسازیی و گۆڕانکاریێە راستەڕێی خۆی گرتۆتە بەر.
لە بنچینەدا ئەم رێرەوە راستەی چاکسازی  بۆیە دواکەوت بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بێت کە کەمترین زیان و بەریەککەوتنی تیا بێت، بە وەستایی و شێنەیی گۆڕانکارییەکە جێبەجێ بوو تا ژیان و گوزەرانی نۆرماڵی خەڵک نەشێوێ. ئەم ئیجرائاتانە بە کەمترین کات و  بە نەشتەرگەرییەکی ژیرانە کرا. ھەقە گلەیی لەسەر دواکەوتنی بکرێت، نەک لەسەر باش فریا کەوتنی.
ئەوەی کە روویدا و روودەدا مەسەلەیەکی نۆڕماڵی گۆڕانکاری ئیدارە و دەوڵەتدارییە کە دەزگاکانی پارێزگاری لەژیانی خەڵک وەک دوو دەزگای میریی، دەگێڕێتەوە بۆ بنکەکانی خۆی کە بنکەی پارێزگاری و گیانفیدایی و پتەوکردنی دینگەی ژیان و گوزەران و ئارامی خەڵکی زۆنی سەوز و تەواوی کوردستانە.
ئەم رێڕەوە حزب دەکاتەوە بە دامەزراوەیەکی مەدەنی کە کەسانی پێشینە حزبی و ئەفەندییەکان و ھەڤاڵانی تێکۆشەر بە عینوانی تێکۆشان و ھەڵسوڕانی سیاسی و رێکخراوەیی و پلەبەندی حزبی خۆیانەوە ھەڵیدەسوڕێنن و جەماوەری یەکێتی بۆ کار و تێکۆشانی حزبی ھان دەدەن بەرەو "یەکێتی نوێ ".
ئەم رێڕەوە یەکێتی والێدەکاتەوە ببێتەوە یەکێتیەکەی جاران، یەکێتییەکەی کۆمەڵانی خەڵک  کە وەک ھەمیشە سەرۆک مام جەلال دەیگوت:  یەکێتیەکەتان. کە بەم دەستەواژەیە ھەمیشە یەکێتی دابووە دەست کۆمەڵانی خەڵک ئەم رێرەوە تینوتاوی حزبایەتی لەناو یەکێتی باشتر دەگەشێنێتەوە و دابونەریتی حزبایەتی پەرەپێدەدات، ئیتر رێورەسمی حزبی پایەدار دەبێت،  نەک سێبەر و تارمایی نادیاری، نا حزبی، کە راسپاردە و بڕیار لە شوێنی نادیار و میلیشیای سۆشیال میدیاوە وەربگرێت.
راستکردنەوەی رێرەو وێستگەیەکی چۆنایەتی  بڕیووە  و وێستگەی تری ماوە، کە حەتمەن دەیبڕێ.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پشووی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا، سەرەڕای بانگەوازەکانی لایەنی تەندروستی عێراق و ھەرێم و مەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی جیلی گۆڕاوی کورۆناڤایرۆس وبەرزبونەوەی ڕێژەی مردن وتوشبووان، بەدەیان وسەدان گەشتیاری ناوخۆیی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ڕوویان لەناوچەگەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە.

گەشتوگوزاری ئەم جەژنە، جیاواز لەبۆنەکانی تر، لە بارودۆخێکی جیاوازدایە، لەلایەک بەھۆی بەرزبونەوەی لە ڕادەبەدەری پلەکانی گەرما و گۆڕانکاری لە کەشوھەوا و وشکەساڵی.

لەلایەکی ترەوە بڵاوبونەوەی زیاتری کورۆناڤایرۆس و کێشە وقەیرانە سیاسی و ئابورییەکان، ھێشتا ئەم کەرتە ئومێد بەخشە و لە ھەستانەوەدایە.

خۆشبەختانە، بەشی زۆری جۆرەکانی گەشتوگوزار لە ھەرێمدا بوونی ھەیە، گەشتوگوزاری ژینگەیی، یەکێکە لە نیعمەتەکان، لەسەرووی ھەموو جۆرەکانی ترەوەیە.

بەپێ ی بڵاوکراوە ناڕەسمییەکان، چاوەڕوان دەکرێت سەرەڕای ئاستەنگەکان، ڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران بە گشتی و گەشتیارانی عەرەبی عێراقی، سەردانی شوێن و جێگا و و سەیرانگاکانی ھەرێمی کوردستان بکەن، وا چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی ٢٠٠ ھەزار گەشتیار بن.

یەکێک لە دەرئەنجامە باشەکانی کەرتی گەشتوگوزار، یٔەوەیە کەپارەی خەرجکراوی گەشتیاران، ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی خاوەن شوێن و سەیرانگاو چێشتخانەو میوانخانەو یٔۆتیل و مۆتێلەکان، حکومەت دەستکەوتێکی یٔەوتۆی نابێت.

تاڕادەیەک بەھۆی قەیرانی دارایی و لێبڕین و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم، ھەروەھا بەھۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کورۆنا بەشێکی زۆری دانیشتوانی ھەرێم، بە بەراورد بە دانیشتوانی شارەکانی تری عێراق، کەمتر گەشت دەکەن و لەماڵەوە دەمێننەوە.

بەڵام بە سەیرکردنی ناوچەگەشتیارییەکانی کوردستان، دەردەکەوێت ڕێژەی ٩٠%ی گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ھاتوون، وادیارە گوێ بە لایەنی تەندروستی و خۆپارێزی نادەن، وەک بڵێ کورۆناڤایرۆس بوونی نی یە! 

زۆر گرنگە، لەم بارودۆخە قورسەی ژیانی خەڵک و قەیرانی دارایی، حکومەتی ھەرێم بە گرنگییەوە لەم کەرتە  ستراتیژییە بنواڕێت و بە پلان و بەرنامەی تۆکمە و کەسانی پسپۆڕ برەوی زیاتری پێ بدات، بۆئەوەی ھیچ نەبێت ئەم دەرفەتە وەک ڕێگاچارەی ھەندێ کێشە و قەیرانی وەک بێ بازاڕی و بێکاری و لاوازبونی ئابوری وکەمی داھات دابنرێت.

وا پێویست دەکات، بەچاوێکی ئابورییانە تەماشای گەشتیاران بکرێت، کلتوری ڕێز و بەخێرھاتنی گەرمیان لێ بکرێت، چونکە گەشتیارانی عەرەب، خاوەنی پارەن و لە شاروشارۆچکەکانی ھەرێمدا خەرجی دەکەن و گیرفانی دەیان خاوەنکارو خاوەن باخ و دواتر گیرفانی خێزانەکان پڕدەکەنەوە وباری سەرشانی دارایی حکومەت سووک دەکەن.

بەھۆی کۆرۆناڤایرۆسەوە زۆرێک لە دەروازەکانی ئێران و تورکیا بە داخراوی ماونەتەوە، ئەوەی لەئێستادا بەردەستن، گەشتیارانی عەرەبی عێراقین، کە بەھۆی گەرمای پرۆکێنی ناوچەکانیان بەناچاری گەشت دەکەن بۆ ھاوینەھەوار و شوێنەگەشتیارییەکانی ھەرێم.

ئومێدەوارین، کلتوری ڕق و کینە بەرامبەر گەشتیاران بە گشتی و گەشتیارانی عەرەب نەمێنێت، ھەموو ئاسانکارییەک بکرێت لە گواستنەوە و بەڕێکردنیان بەتایبەتی لەبازگەکان بۆئەوەی بە کەمترین کات بگەنە شوێن و جێگای خوازراوی خۆیان.

لەھەمانکاتدا، دەستەی گەشتوگوزارو بەڕێوەبەرایەتی و کادرانی گەشتوگوزاری ھەرێم، بە بەردەوامی کار بکەن بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر، حکومەتی ھەرێم، ھەوڵی وەبەرھێنان بدات و ھاوکاری کەرتی تایبەت ببێت بۆ ھەستانەوەی ئەم کەرتە گرنگ و پڕ بایەخە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئـاو، بنەمای ژیانە بەبێ ئاو ژیان لەسەر زەوی مەحاڵـــە، ئاو ڕەگەزی سەرەکی ژینگەیە، پێکھاتەی زۆربەی کاڵاوشمەکەکانە. لەھەمووی گرنگتر، لەشی مرۆڤێکی ئاسایی، نزیکەی زیاتر لە(%٦٥) ئــــاوە.
کوردیش دەڵێت "ئاوو ئاوەدانی" ...
پاراستنی ئاو، پاراستنی ژیانە، ئەرک وئەخڵاقە. 
لەئێستادا ئاو، ئەرکەکەی ھەر ئەوەنیە تینوێتی بشکێنێت و بۆ پێویستی ماڵ وخێزانەکان بەکاربھێنرێت، بەڵکو بووە بەپرسێکی سیاسی و ڕەھەندێکی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە. لەئێستادا ئاو، وەک فشاری سیاسی بەکاردەھێنرێت، بەپێی زۆربەی پێشبینیەکانی پسپۆڕانی ئابوری و ناوەندەجوگرافی و سیاسیەکان، لە چەند ساڵی داھاتوودا، جەنگی سیاسی، جەنگی ئــــــــاو دەبێت.

ئاو، دەبێتە "جێگرەوەی نەوت"، ئاو بەھاوبایەخی لەنەوت گرنگتر دەبێت و دەبێتە ئامڕازێکی ستراتیژی لەیەکلایکردنەوەی کێشەکاندا، واپێ دەچێت، لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا، سەرچاوەی سەرەکی شەڕوئاڵۆزیەکانی داھاتوو، بەھۆی ئاوەوە دەبێت..

لەلایەکی ترەوە، سەرجەم کەرتەئابورییەکان، بەبێ ئاو نایەنە بەرھەم، ئاو پێویستی سەرەکی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزارو پیشەسازییە.

ووشکەساڵی لەھەرێم وناوچەکەدا، بەرۆکی زۆربەی حکومەتەکانی گرتوە، وادەردەکەوێت ھاوینێکی گەرم وقورس چاوەڕێمانە، پلەکانی گەرما ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبەرزبونەوەدایە، خواست بۆ ئــاو زیاتر دەبێت، لەگوندەکانیش زۆرێک لەکانی و سەرچاوەکانی ئاو کەمبونەتەوە یان بەتەواوی وشکبوون بەتایبەت لەگەرمیان، مەترسی لەناوچونی بەرھەمەکشتوکاڵیەکان و ووشکبونی باخەکان لەئارادایە.

سەرەڕای بوونی دوو بەنداوی گەورەی دوکان و دەربەندیخان، کەڕێژەیەکی گەورەی لەئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەھۆی دروستکردنی بەنداوەکانەوە و ڕێڕەوی ھەردوو ڕوبارەکە گۆڕانی بەسەرداھاتووە، بڕی کەمتر ئاو دێتە ھەرێمەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژەی ئاوەکانیان کەمدەبێتەوە و مەترسییەکە گەورەتر دەبێت. لەلایەکی ترەوە بەھۆی نەبوونی بەرنامەو پلانەوە، ڕێژەیەکی زۆری ئاوەکانی ھەرێم، بەفیڕۆ دەڕوات و سوودێکی ئەوتۆی لێ نابینرێت، ھەروەھا دابەشکردنی نادادپەروەرانەی ئاوی شیرین لەنێوان شاروشارۆچکەکان وگەڕەکەکاندا، یەکێکی ترە لەگرفتەکان.

پێمان وایە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم دیاردەھەمەلایەنە، پێویستە ھەندێ ڕێگاچارەو پلانی تۆکمە بگیرێتەبەر...
١- دانان و تەرخانکردنی بودجەیەکی کراوەی تایبەت بەووشکەساڵی، بەمەرجی لیــژنەیەکی پسپۆرو دەستپاک، دوور لەگەندەڵی و بەفیرۆدان، مانگانە ڕاپۆرت بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران وپەرلەمان وڕای گشتی.

٢- بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری بەکارھێنانی ئاو، بەشێوەیەکی گشتی و ئاوی تۆرەکانی دابەشکردنی ماڵان بەتایبەتی، دەستپێوەگرتن لەھەموو بارودۆخێکدا، لەڕێگای ھۆکارەکانی ڕاگەیاندنی بینراو وبیستراو و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە.

 ٣_ دانانی سزای دارایی تایبەت، بەسەرپێچیکاران، لەکۆڵان وگەڕەکەکان و شوێنەبازرگانییەکان، بەبڕی گەورەوقورس، لەکاتی دوبارەبوونەوەدا سزاکان قورستر بکرێن.

٤_ پێکھێنانی لیژنەی گەڕۆک، لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان، دیاریکردنی ھەموو ئەو کەس وماڵ و شوێنانەی کەپابەندنابن بەڕێنماییەکانەوە، لەھەمانکاتدا سزادانیان بەگرتنی کەسەکەو سەپاندنی سزای دارایی قورس.

٥_ پابەندکردنی سەرجەم ماڵەکان و شوێنەبازرگانیەکان، بەدانانی تەوافە بۆ وەستاندنی ئاوی سەر تەنکییەکانیان، بۆ ئەوەی کەپڕبوون، ئاوە زیادەکە بەفیرۆ نەڕوات.

٦_ لەڕێگەی ئەوقاف و مامۆستایانی ئایینیەوە، بەوتارو ئامۆژگاری، دڵنیابکرێنەوە لەحەرامی زیاد بەکارھێنانی ئاوو بەفیڕۆدانی، بەھێنانەوەی بەڵگەی ئایاتی قورئانی پیرۆز وفەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام(درودی خوای لەسەر بێت).

٧_ لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ وفەرمانگەکانییەوە، ڕێنمایی پێویست بدرێت بەجوتیارو خاوەن باخەکان، شێوازو ئاودانی نوێ بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی لەناوچوونی بەرھەمی کشتوکاڵی وباخداری نەکرێت.

٨_ سەندیکاو کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا، بێ جیاوازی پێویستە لەھەوڵی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری بەکارھێنانی ئاودا بن، بەپۆستەرو ۆرگشۆپ وکۆڕوکۆبونەوەکان.

گۆرانی کەشوھەوا و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبونەوەی ئاوی شیرین، قەیرانێکی گەورەیی جیھانییە، زۆربەی حکومەتەکان، لەھەوڵی پلان و بەرنامەی زانستیدان، ھەربۆیە پێویستە، ھەموو لایەک تاک وخێزان، حزب و حکومەت، ڕێکخراو وکۆمەڵەکان، لەبەردەم ئەم دیاردەدا یەکدەست و یەک تیم، ھەوڵی کەمکردنەوەی مەترسیەکان بدەین..

*ئابووریناس

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چۆن لە یاخیبوونی مەدەنی تێبگەین؟
ئەو چەمکە سیاسییە لە ڕووی بەکارھێنانەوە تازەیە و زیاتر لە ھەر چەمکێکی تر، بەرھەمھێنراوی ناوخۆیی نییە ‌و لە ڕۆژئاوای ھاوچەرخەوە فۆرمەڵە بووە ‌و پشکوتووە، کە جۆرێکە لە یاخیبوون دژ بە دەوڵەت، یان دەسەڵات و خاوەنداری سەروەری نیشتمانی، کە لە بنەڕەتەوە تاک لە ‌سایەی ئەو جۆرە لە بیرکردنەوە ‌و بڕیارەدا دەیەوێت لە بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی خۆی ببوێرێ و ڕێگە بە دەسەڵاتیش نەدات پەیڕەو لە دەسەڵات ‌و سیاسەت ‌و ئەرکەکانی بکات. بە واتای ئەو جۆرە لە یاخیبوون بە تەنھا لە چوارچێوەیەکی بەرتەسکدا نامێنێتەوە ‌و دەبێتە جۆرێک لە بەرپرسیاریەتی، وەک چۆن (گاندی) پێیوایە «یاخیبوونی مەدەنی بەرپرسیاریەتییەکی پیرۆزە، کاتێک ڕێز لە یاساکان ناگیرێت و گەندەڵی کۆی جەستەی کۆمەڵگا دادەپۆشێت، بێدەنگبوونی ھاووڵاتی ‌و یاخی نەبوونی وادەکات ئەو ھاووڵاتییە ھاوبەش ‌بێت لە گەندەڵی ‌و پێشێلکاریی یاسایی»، لە سۆنگەی ئەو تێڕوانینەوە، یاخیبوونی مەدەنی وەک جۆریک لە ڕەتکردنەوە، بە تەنھا بژاردەیەک نابێت لە بەردەم ھاووڵاتیدا، بەڵکو دەبێتە بەرپرسیارییەتێکی ئاکاریی.
یاخیبوونی مەدەنی بە پێی پۆلێن ‌بەندییەکەی (ئیبن خەلدون) لەسەر ھەردوو کۆڵەکە ‌و پایەی (چڤاتی شاری)‌ و (چڤاتی بەدەوی) وەک جۆرێک لە دابەشکردنی کۆمەڵگا، پەیوەستە بە شارەوە، بەو مانایەی کە ڕواڵەتی سەرەکی ئەو جۆرە لە یاخیبوون پەیوەستە بە ‌بوونی کۆمەڵگەی شارنشین، کە تێیدا یاسا و دەسەڵات ‌و یەکە کارگێڕییە باڵاکان ھەبن و ھاووڵاتی لە ‌پێناوی ڕەتکردنەوەی ھەموو یان بەشێکی ئەو دەسەڵات ‌و یاسایانەوە یاخیبوونی مەدەنی ‌و خاڵیی لە توندوتیژی وەک ڕێکارێک بۆ گوشار و گۆڕانکاریی بەکاربێنێت، کەوابێت یاخیبوونی مەدەنی بە مانا ئاشتیخوازییەکەی دەکرێت وەک ئەو چالاکی ‌و بزاوتە پێناسە بکرێت کە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دوور لە توندوتیژی بەکاردەھێنرێت، ئەوەش ھەمان ئەو پێناسەیە کە (بیر ھیر نیگرین) لە کتێبەکەیدا بە (چالاکییەکی میللی شارییانە کە لە بنەڕەتەوە پشت بە پرەنسیبی ناتوندوتیژی دەبەستێت) ناو دەبات. نەک ھەر دیدگای ئەو، بەڵکو تەواوی پێناسەکان بۆ یاخیبوونی مەدەنی لەسەر ئەو بەھایە دەوەستن ‌و جەخت دەکەنەوە کە چالاکییەکی ئاشتیخوازانەیە ‌و لەسەر بنەما و پڕانسیپە ناتوندوتیژییەکان کار دەکات.

ڕەھەندە مێژووییەکەی یاخیبوونی مەدەنی

لە ڕاستیدا ئەو چەمک و دیاردە سیاسیی ‌و جەماوەرییە لەناو زۆرێک لە ‌ناوەندە ئەکادیمیەکانی دنیادا وەک دەرکەوتەیەکی گرنگ خوێندنەوەی ھەمە جۆری بۆ دەکرێت، بەڵام کۆی ئەو ڕاڤەکردنە ئەکادیمیانە لە یەک پنتی دیاریکراو دەربارەی ئەو چەمک و چالاکییە ھاوبەشن، کە ئەویش یەکسانە بەو دنیابینیەی کە جۆرێکە لە ‌یاخیبوونی تاکەکان لەگەڵ کۆی سیستەمی گشتی وڵات بە ئامانجی پەکخستن وەک ئامڕازێک تا دەوڵەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن شوێن بەجێگەیاندنی داوا و ویستی یاخیبوان بکەوێت، لە ‌ڕاستیشدا ئەو چالاکی خۆبواردن و وەستانەوە بە ڕووی دەسەڵات ‌و فەرامۆشکردنی یاسا و ڕێساکان خواستی بەجێ و ڕەوا بن یان نا، مادام لە ‌ڕێگەی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی گوزارشتیان لێ بکرێت، ھەروەک فۆڕمێکی پەسەندکراوی یاخیبوونی مەدەنی ئەژمار دەکرێت.
شیکردنەوەی ئەو چەمکە، بە تایبەت گرێدراو بە فۆڕمی یاخیبوونی مەدەنی ھاوچەرخ، بۆ یەکەمجار دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە، ئەوک اتەی نووسەری ئەمر‌یکی (ھێنری دەیڤید سۆرو) لە ‌وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی (یاخیبوونی مەدەنی) بڵاویکردەوە، ئەو وتارە لە ‌بنەڕەتدا بۆ ڕەتکردنەوەی بەخشینی باجی جەنگ بوو وەک فۆرمێک لە ناڕەزایەتی دژ بە کۆیلایەتی، سەرکوتکاری و جەنگ کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر مەکسیک بەرپایکردبوو، ئەو مێژووە لە دیدگای زۆر لە توێژەر و ناوەندە ئەکادیمییەکان وەک سەرەتای دەرکەوتنی فۆرمەڵەبوونی ڕەھەندە تیۆرییەکەی ئەو چەمکە دەخوێنرێتەوە، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە مێژووی ئەو چالاکی ‌و بزاوتە مەدەنییە دێرینە، بە جۆرێک ھەندێک سەرچاوە مێژووییەکان یەکەمین گردبوونەوە ‌و یاخیبوونی مەدەنی بۆ ساڵی (٤٩٤)ی پێش زایین دەگێڕنەوە ئەو دەمەی گەلانی ناو ئیمپراتۆریای ڕۆمانی لە ‌ڕێگەی کۆڕەوێکی یاخیگەرانە بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە ‌و بۆ ڕەتکردنەوەی ستەمکاری دەسەڵات شارەکانیان جێھێشت و ڕوویان لە (چیای پیرۆز) کرد و بڕیار و دروشمی سەرەکی ئەو یاخیبوونە نەگەڕانەوە بوو بۆ ژیانی شاریی تا ئەو کاتەی چاکسازی و ڕیفۆرمی ڕاستەقینە نەکرێت ‌و وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، ڕەنگە لە ‌دوای ئەو مێژووە ترۆپکی یاخیبوونی مەدەنی لە (گاندی)دا خۆی نمایش بکات، ئەو کاتەی (١٩١٥) لە ڕێگەی یاخیبوونی ناتوندوتیژییەوە دواجار دەسەڵاتی داگیرکاریی بەریتانییەکانی ناچار بە پاشەکشە و دەستھەڵگرتن لە ستەمکاری کرد.

یاخیبوونی مەدەنی ‌و ڕواڵەتە نوێیەکانی

یاخیبوونی مەدەنی وەک چالاکییەکی سیاسی لە زۆر فۆرم و شێوازدا خۆی دەنوێنێت، توێژەران وا وێنای ئەو بزاوتە جەماوەرییە دەکەن کە ھەموو تاکێک یان گەلێک ئەو ڕێگایە پەیڕەو دەکات کە لەگەڵ سروشتی کۆمەڵگا ‌و دنیابینی ‌و مۆنتاڵیەتی کۆمەڵگەکەی دەگونجێت، ئیدی چ لە ‌ڕێگەی ھۆنینەوەی دروشمگەلی سیاسییەوە بێت یان بەکارخستنی سەکۆ کۆمەڵایەتییەکان ‌و تەکنۆلۆژیای پەیوەندییەکان، یان لە ڕێگەی گردبوونەوە ‌و وتاربێژی لە شوێنە گشتییەکان، یان ھەڵواسینی پۆستەر و بەکارخستنی میدیای تەقلیدی بۆ گواستنەوە و ڕووماڵی یاخیبوونەکە، ھەموو ئەو ڕێکارانە سروشتی کۆمەڵگا و خەڵکەکەی دیاری دەکەن کە ئاخۆ کامە ڕێگا و میکانیزم بۆ گەیاندنی نیگەرانی ‌و خەمەکان ئاسانتر دەگات، خۆ ڕوودەدات ھەندێک جار بایکۆتکردن باشترین ڕێگای گەیاندنی نیگەرانی ‌و گونجاوترین ڕێگای فشار بێت، ڕەنگە لەوەدا شۆڕشە سپییەکەی ژنە ڕەشپێستی ئەمریکی (ڕۆزا پارکس) ترۆپکی ئەو یاخیبوون و بایکۆتە مەدەنییە بێت، کە نەک ھەر مەسجی ڕەتکردنەوەی جیاکاریی نەژادی بە شوێنی خۆی گەیاند، بەڵکو ڕیفۆرمێکی ڕیشەییشی لە ‌مێژووی ئەمریکادا سەرپێخست، ئەو کاتەی بە پێی یاساکان ڕێگە نەدەدرا ھیچ ڕەشپێستێک لەناو پاس و ھۆکارەکانی تری گواستنەوەدا دابنیشێت، ئەگەر سپی پێستێک ھەبێت، ساڵی (١٩٥٥) ئەو کاتەی ڕۆزا پاش شەکەتییەکی زۆر لە کارەکەی دەگەڕێتەوە، لە ‌ناوەڕاستی پاسەکە دادەنیشێت ‌و کاتێکیش سەرنشینێکی تری سپی پێست بێ شوێن ئەمێنیتەوە، شۆفێرەکە گوشار ئەخاتە سەر ڕۆزا بۆ ئەوەی جێگەکەی چۆڵ بکات، ئیدی یاخیبوونی ئاشتیانەی ڕۆزا لەوێوە دەست پێدەکا‌ت و لە ڕێگەی نکۆڵیکردن و سووربوون لەسەر مانەوەی لە شوێنی خۆی ھەموو ئەو یاسا و ڕێسا پڕ جیاکارییانەی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە، لە ‌پای ئەو سەرکێشی و یاخیبوونە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و بە ‌پێی یاسای (جیم کرو) کە لە دوای کۆتاییھاتنی جەنگی ناوخۆیی ئەمریکا گەڵاڵەکرابوو سزادرا، ئیدی لێرەوە و وەک جۆرێک لە یاخیبوونی مەدەنی بۆ ڕەتکردنەوەی ھەموو جۆرەکانی جیاکاریی نەژادی بەسەرکردایەتی (مارتن لوسەر کینگ) یاخیبوون دەستیپێکرد و لە ڕێگەی بایکۆتکردنی ھۆکارەکانی گواستنەوە بۆ ماوەی (٣٨١) ڕۆژ زیانێکی ئابووری بە کەرتی گواستنەوە گەیشت ‌و سەرەنجامی ئەو یاخیبوونە مەدەنییە لە ‌ساڵی (١٩٥٦) دادگای باڵا بڕیاری نادەستووریبوونی ئەو یاسایەی دا و ڕەتیکردەوە، بەمەش ھەڵشاخانی ڕۆزا بە ‌ڕووی یاسایەکی ستەمکاردا لە ڕێگەی بایکۆت و ئامرازێکی ناتوندوتیژەوە کاریگەری ‌و ئاستێکی گەورەی بە ‌خۆیەوە بینی.
لە ڕاستیدا ئێستا پانتایی و ڕووبەرەکانی دەربڕینی یاخیبوون زۆر و فرە جۆرن، ڕەنگە یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگاکان لەگەڵ گەشەسەندنی تەکنۆلۆژیا دەرکەوتبێت، ڕەنگدانەوەی ئەو دیاردەیە بێت لەناو سەکۆ کۆمەڵایەتییەکان ‌و سۆشیال میدیا، ڕەنگە لەو ئاستەدا بەکارخستنی ئەو تۆڕانە لە ناڕەزاییەکان ‌و یاخیبوونە مەدەنیەکانی بەھاری عەرەبی نموونەیەکی بەرجەستە بێت، کە چۆن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە زۆر جوگرافیای نیشتمانی عەرەبیدا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و ئاڵوگۆڕێکی گەورە سەریھەڵدا.

ڕێگاکانی گوزارشتی یاخیبوونی مەدەنی

یاخیبوونی مەدەنی تەنھا ڕێگە و ڕواڵەتێکی نییە، بەڵکو سروشتی ئەو جۆرە لە چالاکی و ھەڵسوڕانە کەسی ‌و کۆمەڵانە لە چەند شێوە و ئاستێکی دیاریکراودا خۆی بەرجەستە دەکات و گوزارشت لە خواست و ویستەکانی خۆی دەکات، لەوانەیە ئاستە ھەرە سەرەکییەکانی بریتی بێت لەو چەند بوارە:
یەکەم: وێنەی ناڕەزایی ‌و یاخیبوون بە بەکارھێنانی ڕێکارە ناتوندوتیژییەکان لە ڕێگەی دیالۆگی ئاشتیانەوە، کە لەو ئاستەی یاخیبووندا بۆ گەیاندنی خواست ‌و ویستەکان، یان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و نیگەرانییەکان پشت بە ڕێکاری دانوستان و دیالۆگ دەبەسترێت.
دووەم: ڕەتکردنەوەی ھەماھەنگی: ئەو ڕێکارەیان جۆرێکە لە ڕەتکردنەوەی ھەموو جۆرێکی ھەماھەنگی لەگەڵ دەوڵەت چ لە ڕێگەی بایکۆتکردنی ئابووری یان سیاسیەوە بێت، یان لە ‌ڕێگەی گوێنەدان ‌و پشتگوێخستنی یاسا و ڕێسا میرییەکان بێت.
سێھەم: پەکخستنی کاروبارە میرییەکان: کە خۆی لە باڵابوونی فشارەکاندا دەبینێتەوە، ئەویش بە بەکارھێنانی ڕێگای ناتوندوتیژ لە داخستن ‌و پەکخستنی کاروبارەکانی حکومەت، لە پێناوی ناچارکردنی دەسەڵات بە گوێگرتن لە خواستەکانی خەڵک ‌و ھاووڵاتی.
لە ‌ژێر ڕۆشنایی ئەو تێگەیشتنە، یاخیبوونی مەدەنی چ وەک چەمک ‌و چ وەک کردار و ڕەفتار، بە ‌شێوەیەکی گشتی پەیوەستە بە ئاگایی و زیھنی مرۆڤەوە و ھەروەک چۆن گرێدراوی سیستمی سیاسی و دیموکراسی ناوخۆییشە، چونکە دواجار مەرجی خەمڵینی ھۆشیاریی ھاووڵاتیی دەرھەق بە بەکارھێنانی ئامرازی ناتوندوتیژ ڕاستەوخۆ گرێدراوی تێگەیشتنەکانی خودی سیستمەکە خۆشیەتی، لەبەرئەوەشە لە دەوڵەتی تۆتالیتار و ستەمکاردا، چونکە دەرفەتی گوزارشتی مەدەنیانە نییە، ‌ھەمیشە یاخیبوونەکان بۆ توندوتیژی و بەریەککەوتن سەردەکێشن ‌و دەبنە شۆڕش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

۱- ھەڵبژاردنی مێژوو
لە سەرەتای جەنگی ئەفیون ەوە لە ساڵی ١٨٤٠ دا ، بە حوکمی بنەماڵەی چینگ پووشوتاو ، چین نەیتوانی وەڵامی دەستدرێژیی دەسەڵاتە داگیرکاریەکانی ڕۆژئاوا بداتەوە و وردە وردە کەوتە زەلکە بازی کۆمەڵگای نیمچە کۆلۆنیالی و نیمچە فیوداڵییەوە ، نەتەوەی چینیش تووشی کارەساتێکی قووڵ بوو . پێش دامەزراندنی ( حیزبی شیوعی چینی ), بۆ ئەوەی چارەنووسی میللەت ڕزگار بکات و وڵات بەھێز بکات، ھێزە ئایدۆلۆژی و سیاسییە جۆراوجۆرەکان ھەنگاویان نا بۆ قۆناغی مێژوو، ھەوڵ و گەڕانیان ئەنجام دا ھەندێکیان بانگەشەی سیستمی پاشایەتی دەستوورییان کرد، ھەندێک لە سیستمی کۆماری دیموکراتی.
ھەندێک لایەنگری ڕزگارکردنی وڵات بوون بە پیشەسازی و ھەندێکیش بە زانستەوە داکۆکییان لە ڕزگارکردنی وڵات دەکرد لەگەڵ ئەوەشدا ھەموویان شکستیان ھێنا وڵات لە ژێر ئاژاوەی حوکمی فریودراو و دەستدرێژی ئیمپریالیستی سوپادا ھەژار و لاواز بوو . کۆمەڵگە بە تەواوی پەرتەوازە بوو و باری نێودەوڵەتی لە خوارەوە بوو . چین کە وڵاتێکە مێژوو و شارستانیەتی ٥٠٠٠ ساڵەی ھەیە، جارێک دەسەڵاتی ژمارە ١ لە جیھانی کۆندا بە "پیاوی نەخۆش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا" ناودەبرێن کاتەکانی گۆڕان داوای ھێزی گۆڕان دەکات ، چینی پارچە پارچەش داوای ھێزێک دەکات کە لەبنەڕەتەوە دەتوانێت کۆمەڵگا تێکەڵ بکات و نەتەوەی چینی یەکبگرێت . لە شەپۆلی بێداری نەتەوەییدا مارکسیزم لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیاوە بە چین ناسرا. پاشان (حیزبی شیوعی چینی ) لە مانگی تەموزی ساڵی ١٩٢١ دامەزرا، پاشان بە خێرایی بوو بە ھێزی پێشەنگ لە شۆڕشی دیموکراتی چیندا لەو کاتەوە خەباتی گەلی چین بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیی، ڕزگاری مرۆڤ، خۆشگوزەرانی وڵات. خۆشی خەڵک ئێسکی پشتی خۆی دۆزیەوە، ڕۆحی گەلی چین لە ناچالاکیەوە گۆڕا بۆ ڕۆحی گەلێکی چالاک. لە ماوەی ١٤ ساڵی شەڕی بەرەرگرتن لە دژی دەستدرێژی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٣١ بۆ ١٩٤٥ وەک بەشێک لە جەنگی جیھانی دووەم و مانەوەی سەرەکی خۆڕزگارکەری نەتەوەی چین ، وای لە بەرەی یەکگرتووی نەتەوەیی کرد کە بگاتە سەرکەوتنێکی ڕەھا.
٢- ھەڵبژاردنی خەڵک
کاتێک کە ( حیزبی شیوعی چینی ) لەدایک بوو، تەنھا زیاتر لە ٥٠ ئەندامی پارتی ھەبوو، تەنھا ١٣ نوێنەریان لە یەکەم ئەنجوومەنی پارتیدا ھەبوو بەڵام ئێستا گەشەی کردووە بۆ گەورەترین پارتی سیاسی جیھان کە زیاتر لە ٩٠ ملیۆن ئەندامی ھەیە بە پشتیوانی خەڵک وەک متمانەی بنەڕەتی بۆ گەورەبوونی حیزب ، کەبەسەر سەختی و کۆسپەکانیدا سەرکەوت ، یەک لەدوای یەک سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە ماوەی ساڵانی شۆڕشگێڕیی دوور و درێژدا ، کۆمۆنیستەکانی چین ، لەگەڵ ھەڤاڵ ماو زێدۆنگ وەک نوێنەری سەرەکی ، بنەما سەرەکییەکانی مارکسیزم - لینینیزمیان تێکەڵ بە پراکتیزەکانی شۆڕشی چین کرد . دوای ٢٨ ساڵ لە شۆڕش، لە ساڵی ١٩٤٩ دا کۆماری گەلی چین دامەزرا، ئەمەش وای لە گەلی چین کرد ھەستنە سەر پێ لە کۆتاییەکانی دەیەی سالی ١٩٧٠ دا، کۆمۆنیستەکانی چین، لەگەڵ ھەڤاڵ دینگ شیاپینگ وەک نوێنەری سەرەکی کۆی ئەزموونەکان لە دامەزراندنی چینی نوێوە ، بڕیاری مێژوویی دا کە دروستکردنی ئابووری وەک ئەرکی ناوەندی حیزب وەربسەپێ و سیاسەتی " ڕیفۆرم و کرانەوە " جێبەجێ بکات ، کە بە تایبەتمەندی چینییەوە سۆشیالیزمی دروستکرد و گەلی چینی بەرەو دەوڵەمەندبوون برد. لەو کاتەوە سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە بە بەردەوامی پەرەی سەندووە و لە ژێر سەرکردایەتی حیزبدا باشتر بووە تەنیا لە ماوەی ٤٠ ساڵدا چین بە پرۆسەی پێشکەوتنی وڵاتانی ڕۆژئاواوە کە سەدان ساڵیان بە سەردا بردووە چین گرتویانتە بەر کە موعجیزەی گەشەی خێرای ئابووری و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی درێژخایەنی دروست کرد .
بەبێ حیزبی شیوعی چینی چینێکی نوێ و ھیچ سۆشیالیزمێک بە تایبەتمەندی چینی و نوێکردنەوەی مەزنی نەتەوەی چینی بوونی نییە. ئەمە ئەو دەرئەنجامەی کە مێژوو و گەل دەیکێشن تەنانەت ڕاپرسییەکانی ڕۆژئاوا نیشانی دا کە  حیزبی شیوعی چینی بردیەوە.

٣- ھەڵبژاردنی داھاتوو
مێژوو و ھەڵبژاردنی گەل ھەمیشەیی نیە، بەڵکو کردارێکی بەردەوامە. سکرتێری گشتی حیزبی شیوعی چینی بەڕێز شی جینپینگ ئاماژەی بەوە کردووە کە کات پرسیارەکان دەچەسپێنن و ئێمە تاقیکەرەوەی خەڵکین ئەمەش ڕاستییەکی قوڵ ئاشکرا دەکات: 
حیزبی شیوعی چینی دەبێت لەگەڵ ڕەوتی کاتەکاندا بەردەوام ھەنگاو ھەڵێنێت و شۆڕشی خۆئامانجداری بکات، بۆ تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەی مێژوو و گەل. دەستکەوتەکانی بیناسازی چین ئەوە نیشان دەدات کە سیاسەتی ( حیزبی شیوعی چینی ) لەگەڵ یاسای گەشەپێدانی مێژوو و ڕەوتی ئەو کاتانەدا یەکدەگرێتەوە. لە ١٨ ەمین کۆنگرەی نەتەوەیی حیزبی شیوعی چینی ( ٢٠١٢ ) ەوە ، سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە چووە سەردەمێکی نوێوە ، مێژوو ئەرکی نوێی بە پارتەکە بەخشیوە. کۆمیتەی ناوەندی لەگەڵ ھەڤاڵ شی جینپینگ وەک ناوکی خۆی ھەماھەنگی " پلانی یەکخەری پێنج بواری " بۆ سەرخستنی پێشکەوتنی ئابووری ، سیاسی ، فەرھەنگی ، کۆمەڵایەتی و ئیکۆلۆجی ، بەرزکردەوە " ستراتیژی گشتگیری چوار سەروبن " کە ئاماژەیە بۆ بنیاتنانی گشتگیری کۆمەڵگای مامناوەندی سەرفراز و قوڵکردنەوەی چاکسازی و حوکمڕانی وڵات بەپێی یاسا و سەپاندنی توندی حیزبی بۆ ئەوەی حیزب و نەتەوە دەستکەوتی مێژوویی و گۆڕانکارییان بە دەستەوە بێت . کۆنگرەی نەتەوەیی ١٩ی ٢٠١٧ی ( حیزبی شیوعی چینی ) پێشنیاری کرد کە مۆدێرنکردنی سۆشیالیستی لە بنەڕەتدا تا ساڵی ٢٠٣٥ ھەست پێ بکرێت، چین تا ناوەڕاستی سەدەی ٢١ دەبێتە وڵاتێکی خۆشباوەڕ، بەھێز، دیموکراتی، پێشکەوتوو، کلتوری، ھاورەنگ و جوان و سەردەمیانەیە. ( حیزبی شیوعی چینی ) لە ساڵی ٢٠٢٠ دا پلانی ١٤ی پێنج ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٥) بۆ گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیی و ئامانجە دوورمەوداکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٣٥ دا خستە پێشەوە، ئەوەش زیاتر نەخشە ڕێگا مەزنەکەی بۆ بەمۆدێرنکردنی سۆشیالیستی ڕوون کردەوە.
زیادبوونی ھەستی قازانج و خۆشی و سەلامەتی خەڵک ئەوە نیشان دەدات کە ھەڵوێستی سیاسی بنەڕەتی ی.ن.ک لە دانانی خەڵک لە سەنتەردا لە گەڵ خەونی خەڵک دایە بۆ ژیانێکی باشتر لە داھاتوودا، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا چین پێشەنگی لە خۆگرتنی پەتای کۆڤید ١٩ دا بە ڕابەرایەتی بەھێزی سەرۆک شی و سی پی سی. لەگەڵ دەرون کاری بەرھەمھێنانی ١٠١.٦ تریلیۆن یوان، کە ٢,٣٪ زیادی کردووە بەسەر ساڵی ٢٠١٩دا، چین بووە تاکە ئابووری سەرەکی لە جیھاندا کە گەشەی ئابووری ئەرێنی ھەیە شەڕی دژی ھەژاری سەرکەوتنی تەواوی بەدەستھێنا و ھەژاری ڕەھا لەناوبرا لە کاتی "چاکسازی و کرانەوە"وە، ڕێژەی ھەژاری لادێی چین ٧٧٠ ملیۆن کەمی کردووە ، کە بووە بە و وڵاتەی کە گەورەترین کەمبوونەوەی ھەژاری لە جیھاندا ھەیە. ھەروەھا یەکەم وڵاتی گەشەسەندووی تەواو کرد کە ئامانجی کەمکردنەوەی ھەژاری ئامانجەکانی پەرەپێدانی ھەزارەی نەتەوە یەکلانەکەی تەواو کرد کە زیاتر لە ٧٠ ٪ بەشداری دەکات بۆ کەمکردنەوەی ھەژاری جیھانی. لەگەڵ ئەو دەستکەوتە مێژووییە گەورەیەی کە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مامناوەندی خۆشباوەڕدا لە ھەموو ڕوویەکیەوە بەدەست ھێنا ، ( حیزبی شیوعی چینی ) زیاتر و زیاتر پشتگیری پتەوی گەلی چینی بەدەست ھێنا، ھەرگیز نازانیت پێڵاوەکانت دەگونجێت یان نا ھەتا لەبەریان نەکەیت؟" کردارکردن تاکە تەرتیبی تاقیکردنەوەی ڕاستییە و ھەموو وڵاتێک مافی ھەڵبژاردنی ئەو ڕێچکەیە کە لەگەڵ ھەلومەرجە نەتەوەییەکانی خۆیدا گونجاوە. لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا مێژوو و خەڵک ( حیزبی شیوعی چینی ) یان وەک کڵاسی ھێزی پێشەنگ ھەڵبژارد. دوای ھەوڵدانە درێژخایەن و پڕ لە تێکۆشانەکان. بە گشتی دەستیان کرد بە ڕێگای سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینی و بازدانێکی گەورەیان بەدەست ھێنا لە بەدەستھێنانی کاتەکان بۆ سەرکردایەتی کردنی کاتەکان.
ھەندێک ھۆکار ھەن بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بھێنن کە ( حیزبی شیوعی چینی ) ھەمیشە ھەڵوێستێکی پێش وەختەی خەبات و دۆخی دەروونی بێ ووچانە و بەرپرسیارێتی شۆڕشی خۆسەری یوشان بکات و ھەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی کاتەکاندا بێت بە ڕابەرایەتی ( حیزبی شیوعی چینی )، پێشکەوتوخواز، بەھێز، دیموکراتی و کلتوری و چینێکی ھاوھەڵوێست و جوانی مۆدێرن بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژھەڵاتی جیھاندا دەبینرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیمیلیا، (١٨٩٧-١٩٣٧) دەڵێت: « کاریگەرترین رێگە بۆ کردنی شتێک ، ئەوەیە کە ئەو شتە بکەیت»
ئیمیلیا ئیرھارت، یەکەم فڕۆکەوانی ئەمریکییە لە مێژوودا کە ساڵی ١٩٢٨ توانی وەک گەشتیار؛ گەشتێک بەسەر ئۆقیانووسی ئەتڵەسیدا بکات و پاشان ساڵی ١٩٣٢بە تەنھا وەک فڕۆکەوان کە بەیەکێک لە باشترین فڕۆکەوانەکان وەسفدەکرێت لەجیھاندا؛ لەکاتێکدا ئەم جۆرە وەزیفانە تەنھا بەھی نێرینە دەزانرا؛ بۆیە ئیمیلیا بە یەکێک لە بەناوبانگترینی ژنەکان دادەنرێت لە مێژوودا.

ساڵی ١٩٣١ ژمارەی پێوانەیی جیھانی بەدەستھێنا کە دەگەیشتە ١٨١٥ پێ. بایەخەکەی بە فڕۆکەوانی بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی بوو بە ئەندام لە کۆمەڵەی فڕۆکەوانیی ئەمریکی لە بۆستن، پاشان وەک جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە ھەڵبژێردرا.

فڕۆکەوانێکی سەرکێش بوو، پاش تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی وەک پەرستار کاریکرد لەکاتی جەنگدا، پاشان ساڵی ١٩٢٠ لەگەڵ باوکی گەشتێکی کرد و بووە ھۆی گۆڕینی ژیانی بەشێوەیەک وتی: «تەنھا بە بەرزبوونەوەم لەسەر زەوی ٢٠٠ یان ٣٠٠ پێ، زانیم کە دەبێت بفڕم»
لە چەند وەزیفەیەکی جیاوازدا کاریکردووە تا بتوانێت بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی پارەکۆبکاتەوە لەوانە؛ یاریدەدەری پەرستار، چاکەرەوەی تەلەفۆن، مامۆستای تایبەت و بەرگدروو،. جگە لە کاری خۆبەخشی، یەکەم وانەی ساڵی ١٩٢١ بوو، ساڵی ١٩٢٣ مۆڵەتی وەرگرت بۆ ئەوەی ببێتە ژنی فڕۆکەوانی ژمارە ١٦.

یەکەم فڕۆکەی خۆی لە ماوەی شەش مانگدا کڕی و ناویلێنا کناری. دایکی ھاندەری بوو، بۆیە بەشێک لە میراتەکەی پێدا بۆ کڕینی فڕۆکەکە. بەپێی رێکەوتنی دوولایەنە زەماوەندی لەگەڵ بوتنام کرد، بەشێوەیەک گەر پاش ساڵێک خۆشبەخت نەبوون بێ ھیچ فشارێک ئازادبن و جیاببنەوە، لە ژیانیاندا بەختەوەر بوون تا کاتی دیارنەمانی. ساڵی ١٩٢٨ وەک نووسەر لە گۆڤاری Cosmopolitan دامەزراو چەندین وتاری لەوێ بڵاوکردەوە لەوانە؛ ئایا واز لە کچەکەت دەھێنیت بفڕێ؟ بۆچی ژنان لە فڕۆکەوانیی دەترسن ؟

یەکەم ژن و یەکێک بوو لەو کەسە مەدەنییە کەمینانەی مەدالیای شانازی بەدەستھێنا. لە گەشتێکیدا بەدەوری جیھاندا لە ساڵی ١٩٣٧ دیارنەما؛ بەشێوەیەک حکومەتی ئەمریکی بە فەرمیی و زیاد لە دوو ھەفتە چوار ملیۆن دۆلاری خەرجکرد بۆ گەڕان بەدوایدا ، ھەندێک پێیوابوو بەھۆی نەمانی سووتەمەنییەوە فڕۆکەکەی تێکشکا، ھەندێکی دیکە دەیانگوت: پاش ھاتنەخوارەوەی لە دوورگەیەک بەھۆی تینوێتی و برسێتییەوە گیانی لەدەستدا یان لەلایەن یابانییەکانەوە لەسێدارەدران و ساڵی ١٩٧٠ دا بانگەشە کرا لە ژیاندایە و بەنھێنی دەژی، بەڵام حکومەت بەفەرمیی ونبوونی لە دەریادا راگەیاند.

ئیمیلیا؛ یارمەتیدەر بوو لە بەھێزکردن و رەخساندنی دەرفەت بۆ ژنان لە بواری فڕۆکەوانیدا تا ئەو رادەیەی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی پێکھێنا بەناوی Ninety-Nine و ساڵی ١٩٢٩ یەکەم کێبڕکێی ئاسمانی بۆ ژنان سازکرد و بووە یەکەم سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانانی رێپێدراو، کە تا ئێستا ھەیە و لە ٤٤ وڵاتدا بڵاوکراوەی ژنانیان ھەیە، ئەگەرچی دیارنەمانی بۆتە گرێیەکی جیھانی، بەڵام بوێری و ژیان و دەستکەوتەکانی سەرچاوەیەکی ئیلھامبەخشە بۆ خەڵک لە گشت جیھاندا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
المشهد: مسلمون بالملايين، رجالا ونساء، شيبا وشبابا، صغارا وكبارا، يركضون بشكل عفوي من منطقة (كنطرة السلام)- 3 كم- شرق مدينة كربلاء الواقعة في طريق كربلاء- طويريج.(وطويريج هو احد الأقضية التابعة لمحافظة كربلاء، يبعد عنها 22 كيلو متراً)، تنطلق الركضة بعد صلاة الظهر صوب مرقد الامام الحسين (ع)، وبعده الى مرقد ابي الفضل العباس، لتختتم في (المخيم الحسيني)، يرددون نداء (واحسين واحسين).
اصل المشهد: (ركضة طويرج) التي عدها احد المراكز المتخصصة بمجال الاحصاء، اكبر تجمع بشري في العالم، وحدثا فريدا من نوعه، وطقسا دينيا حسينيا، كانت بداياته بحدود 1303 هــ المصادف1885 م.
وفي روايات يؤكدها المؤرخون ان (ركضة طويريج) هي تظاهرة حسينية عفوية أقامها أهالي وعشائر (طويريج)، حيث يذكر كبار السن ان ليلة العاشر وعند الانتهاء من قراءة (المقتل) في دار السيد ميرزا صالح القزويني تخرج الجموع تنادي (يا حسين يا حسين)، (مهرولة) لنصرته في ازقة المدينة، بعدها انتظمت الركضة وانتقلت الى كربلاء المقدسة بشكل منظم يوم العاشر، وكان يتقدم الجموع المؤمنة من أهالي (طويريج) وباقي المحافظات السيد ميرزا القزويني ممتطيا جواده معلنا بدء الركضة.
وثمة روايات اخرى تقول، ان (الركضة) استمدت قدسيتها عندما شارك فيها السيد (مهدي بحر العلوم) وكذلك السيد (المازندراني) وغيرهما من المراجع الدينية في ذلك الوقت.
ينطلق هذا الكرنفال الحسيني بعد صلاة الظهر، وحسب مؤرخين، في الساعة واللحظة التي بقي فيها الحسين وحيدا على ارض كربلاء ينادي (هل من ناصر ينصرنا)، ولكون (الركضة)، تبدأ من (قنطرة السلام)، التي تقع على طريق (طويريج) فسميت الممارسة بــ(ركضة طويريج).
وجاء سبب اختيار هذا المكان من اجل التحاق ابناء كربلاء بابناء مناطق الوسط والجنوب من هذه النقطة لينطلق المؤمنون (مهرولين) باتجاه مكان قبري الامام الحسين واخيه العباس ولسان حالهم يقول (ياحسين لبيك جئناك ناصرين).
وتستمر الحشود المليونية بـ(الهرولة) مروراً بشارع الجمهورية، ثم شارع الامام الحسين (ع)، بعدها يدخلون الى الضريح الشريف من (باب القبلة) ويخرجون من الباب المقابل لمرقد ابي الفضل (ع)، فيجتازون منطقة بين الحرمين الى ضريح ابي الفضل العباس وعند خروجهم من الضريح تكون قد انتهت هذه الممارسة الحسينية.
شكلت (ركضة طويريج) تهديدا للانظمة الطاغية التي حكمت العراق حتى عام2003، حيث تتحول هذه المناسبة العظيمة الى مشروع سياسي كبير يقوده الناس بشكل فطري للاعلان عن رفض السياسات المستبدة والحرمان والظلم الذي تعرض له شعبنا العراقي طوال عقود من الزمن. وايضا يتحول هذا الحشد المليوني الكبير الى مؤسسة متكاملة تؤدي الطقوس الروحانية بدافع العشق للحسين وثورته الخالدة ضد الظلم والطغيان.
من المهم ان نمر على التاريخ ليكون نقطة التقاء بين الماضي والحاضر، نستلهم منه القيم الحضارية للامة، المتمثلة بالشموخ والتضحية والبطولة وكل الفضائل الاخلاقية التي تجسدت في شخص الامام الحسين وتاثيرها في حياة الناس، ولذلك يعيد التاريخ نفسه كل عام في محرم ليتذكر الناس، ان الحسين اراد لثورته الحياة وليس الموت، وما (ركضة طويريج) الا مشروع حياة يتجدد ويفجر الطاقات لدى الناس، ويعطيهم الفرصة للاندماج والالتقاء والحوار والانطلاق بالمشروع الحسيني الاصلاحي النهضوي والتفاعل معه على اساس حق الحياة الكريمة الحرة في هذا الوطن الكبير.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...891011