كاروانێكی تری خێزانە عیراقییەكانی كەمپی هۆل كە پێكهاتوون لە 161 خێزان گەڕێنرانەوە و لە كەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا جێگیر دەكرێن.

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، 161 خێزانی عیراقی كە پێكهاتوون لە 607 كەس، لە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكەوە گەڕێندرانەوە بۆ عیراق و لە كەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا جێگیر دەكرێن.

ئەوەش شەشەمین كاروانی گەڕانەوەی خێزانە عیراقییەكانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 23هەمین كاروانیشە كە لەساڵی 2022ەوە تائێستا گەڕێنراونەتەوە.