ئەو لیژنەیە چاودێر دەبن بەسەر بینای خوێندنگە و خاوێنی و شێوازی وتنەوەی وانەکان و پەیوەندییەکانی مامۆستا و بەڕێوەبەر و خوێندکاران و ئاوی پاکی بینای خوێندنگەکە و ئەو پەیامانەی کە خوێندنگەکە ھەڵیگرتووە، ھەموو ئەو چاودێری و پشکنینانەش دەکرێتە نمرە و ئاستی خوێندنگەی پێ دیاری دەکرێت، سەرپەرشتیارێکی یەکەمی پەروەردەییش دڵنیایی دەداتە خوێندگەکان کە ھەڵسەنگاندنەکان دەدرێتە وەزیری پەروەردە بە مەبەستی چاککردنی.