زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر لە شێوازی قەرەبووکردنەوەیان ناڕازین
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
وتەبێژی هێزەكانی باكوری دیموكراتی سەر بە هەسەدە رایگەیاند ، 8 لیژنە پێكدەهێنریت بۆ تاوتوێكردنی چۆنیەتی تێكەڵكردنی هەسەدە لەناو دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەتی سوریادا .
محەمەد حەبیب وتەبێژی هێزەكانی باكوری دیموكراتی سەر بە هەسەدە رایگەیاندوە ، ئەو 8 لیژنەیە دۆسیە ئەمنی و سەربازی و ئیداری و فەرمانگە حكومییەكان و سەرجەم ئەو دۆسیانە تاوتوێ دەكەن كە دەبێت لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی مەزڵوم كۆبانێ و ئەحمەد شەرع تاوتوێ بكرێن بۆ تێكەڵكردنی هەسەدە بە دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەت .
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی باكوری دیموكرات ، بەشێك دەبێت لە وەزارەتی بەرگری سوریا كە لە ئیستادا نزیكەی روبەرێكی بەرفراوانی خاكی سوریای لەژێر كۆنتڕۆڵدایە لە مونبج و ناوچەكانی دەوروبەری، كە زیندانییانی داعش و كەمپی خێزانەكانیانی تێدایە .
بەهۆی لێچوونی غاز لە ماڵێکدا لە رانیە، تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.
تەقینەوەکە بەجۆرێک بووە غازی بۆیلەری ماڵەکە لێچوونی هەبووە و بە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری تەقینەوەکە لە ماڵەکەدا.
بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک بریندار بووە کە لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها زیانی ماددی بە تەواوی ماڵەکە گەیشتووە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبنەوە لە دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی، بەهەمان شێوە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى