لە دھۆک ٤١ کەس بە نایاسایی و بەگرێبەست دادەمەزرێندرێن
کوردسات نیوز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢
عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێمی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە کاتێکدا وەزیری پەروەردە بە بیانووی خراپی رەوشی ئابووری ئامادەنییە مامۆستایانی وانەبێژی بکات بە گرێبەست، بەڵام لە پارێزگای دھۆک ٤١ کەس بە نایاسایی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی گرێبەست دامەزرێندراون.