لە بەغداد كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ دیداری یەكێتی ڕێكخرا
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەکەدا کادران و ئەندامانی یەکێتی پێشنیاز و ڕەخنەکانیان بۆ دیداری فراوانی یەکێتی بەرز کردەوە.
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەکەدا کادران و ئەندامانی یەکێتی پێشنیاز و ڕەخنەکانیان بۆ دیداری فراوانی یەکێتی بەرز کردەوە.
بەهۆی لێچوونی غاز لە ماڵێکدا لە رانیە، تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.
تەقینەوەکە بەجۆرێک بووە غازی بۆیلەری ماڵەکە لێچوونی هەبووە و بە ماڵەکەدا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری تەقینەوەکە لە ماڵەکەدا.
بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک بریندار بووە کە لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها زیانی ماددی بە تەواوی ماڵەکە گەیشتووە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبنەوە لە دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی، بەهەمان شێوە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 24 پلەى سیلیزى
دهۆک: 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 27 پلەى سیلیزى
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوە کرد، بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەی خستە روو، بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگە، موچەی مانگی دووی مامۆستایانی گەرێبەست لە سەرجەم شارەکانی کوردستان دابەش بکرێت.
وتیشی، لە سنووری هەولێر و دهۆک و پەروەردەی کوردی کەرکوک، موچەی مانگی هەشتی ساڵی رابردووش دەدرێتە مامۆستایانی گرێبەست.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستایە و لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو.