ساڵی رابردوو عیراق بە بەهای ١٧.٧ ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردە کردووە و بانکی فیدراڵیی ئەمریکاش سەری لەو ژمارەیە سوڕماوە.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، بەپێی داتاکانی دەستەی گشتیی گومرگ، عیراق لە ساڵی رابردوودا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان جگە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، ٦٤ هەزار و ١٨٥ تۆن ئیندۆمی بە بەهای ١٧.٧ ملیۆن دۆلار هاوردەکردووە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ١٨٪ زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە؛ پێدەچێت بەهای هاوردەکردنی ئیندۆمی زۆر زیاتر بێت لەو ژمارەیە و رەنگە لە داهاتوودا  ٥٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

مەرسومی راشیگەیاند: بانکی فیدراڵیی ئەمریکا سەری لەو ژمارەیە سوڕماوە و پرسیاری ئەوەیان کردووە، کە ئایا عیراقییەکان بەو رادەیە حەزیان لە ئیندۆمییە؟ یاخود ئەمە ئامرازێکە بۆ بردنەدەرەوەی پارە بە قاچاخ.