شاڵاو کۆسرەت رەسول: شەهیدانی یەکێتی بستە خاکێکی کوردستان نەماوە خەباتیان تێدا نەکردبێت
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٨
شاڵاو کۆسرەت رەسول بۆ رۆژی شەھیدانی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەهیدانی یەکێتیی، قارەمانانی رۆژانی سەختی خەباتبوون، بستە خاکێکی کوردستان نەماوە خەباتیان تێدا نەکردبێت.
دەقی پەیامەکەی شاڵاو کۆسرەت رەسول...
لە رۆژی شەهیدی یەکێتیی، بە شانازی و سەربەرزییەوە لەبەردەم گڵکۆی شەهیدانی یەکێتیی دەوەستین و یادیان دەکەینەوە.
شەهیدانی یەکێتیی، قارەمانانی رۆژانی سەختی خەبات بوون، بستە خاکێکی کوردستان نەماوە خەباتیان تێدا نەکردبێت و بەخوێنی خۆیان ئازادیان نەکردبێت و لە هەڕەشەی دوژمن نەیانپاراستبێت.
ئەمڕۆ لەسەرهەموومان پێویستە بە شکۆوە یادی شەهیدە نەمرەکانمان بکەینەوەو بە وەفا بین بۆ رۆڵەکانیان و خوێنیان، درێژە پێدەری خەباتیان بین و پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکەین کە بە خوێنی شەهیدان و خەبات و قوربانیدان تێکۆشەران وەدیهاتووە.
شاڵاو کۆسرەت رەسول