دوای دواخستنی بڕیاری زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن ئۆپیك پڵەسەوە، نرخی نەوت زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبووەوە.

لە مامەڵەكانی ئەمڕۆی بازاڕی وزەی جیهاندا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 1.8 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 74 دۆلار و 28 سەنت، نرخی نەوتی تەكساسیش 1.20 دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركرد و گەیشتە 70 دۆلار و 69 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە بڕیاربوو ئۆپیك پڵەس كە وڵاتانی هەناردەكاری نەوت و روسیا و هاوپەیمانانی دیكە لەخۆدەگرێت، ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی داهاتوودا بە بڕی 180 هەزار بەمیل لە رۆژێكدا بەرز بكەنەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی بۆ مانگێكی دیكە دواخست.

ئەو بڕیارەی ئۆپیك پڵەس پێچەوانەی پێشبینییەكانی بازاڕ بوو، چاوەڕوانیش دەكرێت ئەو رێكخراوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو كۆببێتەوە، بۆ دیاریكردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2025دا.