لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی وزەی جیھان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت کە پێوەرێکی جیھانییە ٥١ سەنت واتە ٠.٧١% بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٩ سەنت، نرخی نەوتی تەکساسیش ٤٣ سەنت واتە ٠.٦٣% بەرزبووەوە و گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٦١ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەھۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوەیە، بە تایبەت لەگەڵ زیادبوونی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا و حوسییەکان.

بڕیاریشە ئەمڕۆ جیروم پاول سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا وتەیەک پێشکەش بکات کە چاوەڕواندەکرێت کاریگەری لەسەر بازاڕی دراو و نەوت دروستبکات.