کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سیناتۆر ریچارد جەی دوربین، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای کردووە، ئەوەی خستوەتەڕو، داوا دەکات لەمیانەی بەشدارییان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، ئەمریکا فشار بخاتەسەر لێپرسراوانی عێراق و ھەرێم تا ھەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ١١ مانگە ھەناردەی نەوتی کوردستان راگیراوە و حکومەتی عێراق بەمەبەست رێگری لە بەرھەمھێنانی نەوتی کوردستان دەکات بەوھۆیەش مانگانە ملیارێک دۆلار لەدەستچووە، بۆیە داوا دەکەن پرسی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.