ئارتیۆم ستودینکۆڤ، لێپرسراوی فەرمانگەی ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ساڵی رابردوو ئیسپانیا و فەڕەنسا و بەلجیکا پێکەوە بە بەھای زیاتر لە چوار ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆ غازیان لە مۆسکۆ کڕیووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو ساڵەدا ھەناردەی غازی شلی وڵاتەکەی بۆ فەڕەنسا بە ڕێژەی ٤١% زیادیکردووە و دوای چینیش، ئیسپانیا و فەڕەنسا  گەورەترین کڕیاری غازی شلی روسیا بوون.

زیادبوونی خواست لەسەر غازی روسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لەکاتێکدایە بەھۆی زیادبوونی گرژییەکانەوە، قەتەر بڕیاریداوە بە کاتی ھەناردەی غازی شل لەرێگەی دەریای سورەوە رابگرێت.
پێشتریش بەھۆی جەنگی روسیا و ئۆکراینەوە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا غاز لە رووسیا نەکڕن.