فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، ھاوردەی نەوتی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا لە ٩ وڵاتەوە بووە و گەیشتۆتە ٦ ملیۆن و ٢٠١ بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ھەناردەی نەوتی عێراقیش بۆ ئەمریکا لەو ھەفتەیەدا  رۆژانە ٦٤ ھەزار بەرمیل بووە کە بەراورد بە ھەفتەیەک پێشتر بە بڕی ١٢٨ ھەزار بەرمیل کەمیکردوە، چونکە لەو کاتەدا تێکرای ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا ١٩٢ ھەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا .