نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمار کرد، بە جۆرێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی ٠.١% بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٤٩ سەنت، ھاوکات نەوتی خاوی برێنتیش بە ٨٤ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی سەرچاوەکان، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بێکاری و بەردەوامی بانکی نێودەوڵەتی بۆ توندکردنەوەی رێکارەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دراو کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت و خواست دروستدەکات.

ھاوکات چینیش لەگەڵ ئەوەی خاوبوونەوەیەک لە ئابوورییەکەیدا روویداوە بەڵام بەردەوامە لەسەر داواکارییەکانی بۆ کڕینی نەوت، ئەوەش خواستی لەسەر نەوت بەرزکردوەتەوە.