لە هەولێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسكیل قەدەغەكرا
هادی
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٣٢
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسكیلی قەدەغەكرد بۆ رێكخستنەوەی شەقامەكانی شار.
بەپێی راگەیەنراوێكی هاتوچۆی هەولێر، بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەسەرجەم شەقامەكانی شاری هەولێر قەدەغەیە، هەروەها هاتووچۆی پایسكیل و مۆتۆرسیكل بەهەردووجۆری دووتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرایی 120 مەتری و 150 مەتری قەدەغەیە، هەروەها هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی قورس كەلەبواری بیناسازی و كشتوكاڵی بەكاردەهێنرێن كەخێرایەكانیان لە 80كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا كەمترە لە هەردوو شەقامی 120 و 150 مەتری قەدەغەیە، بەڵكو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
دەشڵێت هەرشوفێرێك سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یاخود ماتۆڕسكیلەكەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.