عێراق و سعودیە و روسیا و چەند وڵاتێکی تر ھەناردەی نەوت کەمدەکەنەوە
ڕێبوار
٢ی نیسانی ٢٠٢٣
٨٩٤
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی داھاتووەوە تاکو کۆتایی ساڵ بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە رۆژانە ٢١١ ھەزار بەرمیل ھەناردەی نەوت کەمدەکاتەوە بە ئامانجی گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی بۆ رووبەرووبونەوەی ئاڵنگارییەکانی بازاڕی نەوت و بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوو.
ھاوکات سعودیە بڕیاریدا ٥٠٠ ھەزار بەرمیل و روسیا ٥٠٠ ھەزارو کوەیت ١٢٨ ھەزار و عومان ٤٠ ھەزارو جەزائیریش ٤٨ ھەزار بەرمیل تا کۆتایی ساڵ کەمبکەنەوە.