رۆژنامەی زە ئیکۆنۆمیک تایمزی ھندی بڵاویکردوەتەوە، ھندستان کە لە دوای ئەمریکا و چین گەورەترین ھاوردەکاری نەوتە، بەرێژەیەکی بەرچاو کڕینی نەوتی لە روسیا زیادکردووە، کە بەھۆی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە نرخەکەی کەمبووەتەوە و لەئێستاشدا ھندستان ٣٥%ی پێداویستییەکانی لە نەوت تەنھا لە روسیاوە ھاوردە دەکات، بۆیە پێنج مانگە روسیا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە نەوت بۆ ھندستان ھەناردە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی رابردوودا روسیا، رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٢ ھەزار بەرمیل نەوتی بۆھندستان ھەناردە کردووە و لە دوای ئەویش عێراق لە پلەی دووەمدایە کە رۆژانە ٩٢١ ھەزار و ٣٩ بەرمیل نەوتی بۆ ھندستان ھەناردەکردووە.