وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت
٢ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٬١٤٠
بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو لە ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
قەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن دینارە و ٦٠ ترلیۆن دینار کورتھێنانی ھەیە، سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پرۆژەکەدا، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بە پێی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ھەرێم و بەغداد پشکی ھەرێم بە ١٢.٦٧ % دیاریکراوەو لە دوو رۆژی داھاتووشدا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دەکرێت.