ئۆپیک: داواکاری جیھان لەسەر نەوت تا ساڵی ٢٠٣٥ بەرز دەبێتەوە
لاڤە
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٦٦٣
رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" لە راپۆرتی ساڵانەیدا رایگەیاند، داواکاری جیھان لە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٩٦.٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا، ئەو بڕە تا ساڵی ٢٠٣٥ بۆ ١٠٩.٥ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئۆپیک داواکاری لەسەر نەوت بە تایبەت لە وڵاتانی ئەفریقا و ھندستان و وڵاتانی تری ئاسیا زیاددەکات، لەپێناو گرەنتیکردنی سوتەمەنی بۆ ھۆیەکانی گواستنەوە و پترۆکیمیایی.
رێکخراوی ئۆپیک پڵەسیش بڕیاریداوە لەم مانگەوە بەرھەمھێنانی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمبکاتەوە، کە ئەوە زۆرترین کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە.