دانە غاز: ئاستی بەرھەمھێنانمان لە ھەرێم بەرزبووەتەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئابی ٢٠٢٢
٧٨٦
کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرایکردووە، بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، قازانجی کۆمپانیاکەیان بە ڕێژەی ٨٢% زیادیکردووە و تێچوونی بەرھەمھێنانیان بەڕێژەی ١٦ کەمبووەتەوە.
کۆمپانیای دانە غاز باسی لەوەشکردووە، داھاتی کۆمپانیاکەیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی ٣١% زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٨٤ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دانە غاز، سەرەڕای ئاستەنگە ئەمنییەکان کە ڕووبەڕووی کۆمپانیاکەیان بووەتەوە بەرھەھێنانی غاز بەبێ پچڕان بەردەوامە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ کۆی بەرھەمی کۆمپانیاکەیان لە ھەرێم بەڕێژ ١% زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانە غاز قازانجی کۆمپانیاکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غاز و کەمکردنەوەی تێچوون و ئەدای کارکردنی باشی کۆمپانیاکەیان لە ھەرێمی کوردستان.