دوای ئەوە نرخی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ جارێکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١٠١ دۆلار و ١٣ سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش گەیشتە ٩٨ دۆلار.

لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین، بازاڕی وزەی جیھانیی سەقامگیر نییە و نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لەماوەی رابردووشدا گەیشتە زیاتر لە ١٣٠ دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە نزمبوونەوە کرد.