ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت دوو سەنت رووی لە بەرزبوونەوە کردو و بە ٩٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی تەکساسیش نزیکەی ١٨ سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٦٦ سەنت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بە ڕێژەی ٧% دابەزینی تۆمارکرد و لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە. 

ھۆکاری ناجێگیری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بازرگانان ترسیان ھەیە لە زیادبوونی نرخی سود بۆ وەستاندنی ھەڵاوسان، ئەوەش زیان بە داواکارییەکان لەسەر نەوت دەگەیەنێت.