ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: کۆمەڵی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناکات، بەڵکو تیمێکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای حکومەت، چاودێری پڕۆسەکە دەکات، وتیشی: ئەم ھەنگاوە سەروەری عێراق پێشێل ناکات.


لەلایەکی تریشەوە، مەحمود کەعبی ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و فراوان کردنی کارەکانی بە مەبەستی چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کاریگەری لەسەر ڕاستگۆیی و شەفافیەتی ھەڵبژاردنەکە دەبێت.