(جێنین بلاسخارت) نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی ھاوڵاتیان  یان بیانییەکان لە عێراق، لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەبێت جدی تر ھەڵوەستەی لەسەر بکرێت، و بەردەوام بونیشی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق دەخاتە مەترسییەوە.
وتیشی، دەست لە پرسی حەشدی شەعبی و گروپەکان وەر نادەن، بەڵام لەگەڵ ئەو پێشھاتانەی روودەدەن مامەڵە دەکەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پرۆسەی سیاسی متمانەی گەلی لە دەستداوە و عێراقییەکان دەیانەوێت گۆڕانکارییەکان بەخێرای ببینن، بۆیە ناڕەزاییەکانی شەقام بەردەوام دەبێت.

یونامی: عێراقییەکان دەیانەوێت بە خێرایی گۆڕانکارییەکان ببینن