بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک وەزیران، شەوی پێنچ شەممە دوای کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، (مستەفا کازمی) لەگەڵ سەرۆکی کوتلە شیعەکان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەغداد کۆبۆتەوە، و بەشێک لەسەرکردەکانی شعیە لەگەڵ بڕیاری دەستگیرکردنەکە بوون، (نوری مالکی و ھادی عامر و قەیس خز عەلی)یش دژی بوون، (ھادی عامری) رایگەیاندووە، ئەوەی بیەوێت لە کاریگەری سەنگی حەشدی شەعبی کەمبکاتەوە، لەپێگەی دەوڵەتی عێراقی داوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاندوە، کۆبوونەوەی سەرۆکی کوتلەکان لەگەڵ کازمی دوای ئەوە ھات، کە فشارە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی لە سەر (کازمی) بۆ ئازادکردنی (قاسم موسڵیح) سەرکەوتوو نەبووە.