وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردوە، لەسەر بنەمای زانیارییە ھەواڵگرییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگری، زانیاری لەبارەی مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی حەمەندەلیەی سەر بە پارێزگای دیالە کۆکراوەتەوە کە بۆ پشودان و مانەوە بەکاریان ھێناوە و لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەشی دیالەی ھەواڵگریی سەربازیدا، ھێزەکانیان بە ئاراستەی ئەو مۆڵگەیە جوڵاون و دەستیان بەسەر کولوپەل و چەک و تەقەمەنییەکانی ناویدا گرتوە و دواتر لەلایەن بەشی ئەندازیاریی فیرقەی پێنجەمی کەتیبەی تانک و زرێپۆشی سوپای عێراقەوە مۆڵگەکە وێرانکراوە.