ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە ناردنی تیمێک، بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، کە بریارە لە ١٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی حکومەتی عێراق، بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.


ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیاریشدا بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق، ناسراو بە "یۆنامی"، تاکو ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢.