ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنەکان کردووە، بڕیاری چاپکردنی کارتی دەنگدانی کورت مەودا بۆ لەدایکبووانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ ھەڵبوەشێنێتەوە کە ژمارەیان دەگاتە ٢ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دەنگدەر.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کۆی (٢) ملیۆن و (٥٠٠) ھەزار دەنگدەر کە بۆ یەکەمجار بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن، تەنھا یەک ملیۆنیان ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا ھەیە.


ناوەندەکە، گرفتی نەبوونی ناوی یەک ملیۆن و (٥٠٠) ھەزار دەنگدەری گەنج، لە تۆماری بایۆمەتری بە ھۆکارێکی سیاسی ناوبردووە نەک تەکنیکی.