ژمارەیەک خێزانی عێراقی کە لە ژن و منداڵانی تیرۆریستانی داعش پێکھاتبوون، لە کەمپی ھۆل لە سوریاوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ نیشتەجێ دەکرێن. 

لە ئێستاشدا ئێزدییەکان و کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە مەترسی لە قەڵەم دەدەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی داعش مەترسی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و توندوتیژی لێدەکەوێتەوە، چونکە تا ئێستا بیری توندڕەوی کۆتایی پێنەھێنراوە، ھاوکات داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەن لایەنی دەرونی ئێزدییەکان لەبەرچاو بگیرێت.