بەپێی ئامارێک لەلایەن ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی سێشەممەی بەغداد، کە دژی کوشتنی خۆپیشاندەران و چالاکوانان بەرێوەچوو، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٦ی تریش برینداربوون. 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە تویتەر نوسیویەتی، فەرمانمان دەرکردبوو بە پاراستنی خۆپیشاندەران و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەک بە ھەر ھۆکارێک بێت، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف دەکەین سەبارەت بەو روداوانەی لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەی گۆەپانی تەحریر رویدا، چونکە ئاسایش بەرپرسیارێتی ھەموانە و دەبێت ھەموو لایەن بەشدار بن لە پاراستنید.