خۆپیشاندانەکە بە ناوی خۆپیشاندانی ٢٥ی ئایار ڕێکخراوە و لە گۆرەپانی تەحریر بەڕێوەدەچێت، جگە لە ھاوڵاتیانی بەغداد، سەدان کەس لە پارێزگاکانی باشوری عێراقەوە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتوون بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا.


خۆپیشاندەرانی عێراق داوا دەکەن ناوی بکوژانی خۆپیشاندەران و چالاکوانان ئاشکرا بکرێت و بدرێنە دادگا، بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی ئالۆزیش ھێزێکی زۆری ئەمنی لە بەغداد بڵاوەیان پێکراوە.


بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی بەغدادیش ڕەتیکردووەتەوە ڕێگەکانی سەر گۆرەپانی تەحریر داخرابێت، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەش داوای کردووە خۆپیشاندەران پارێزراو بن و دووپاتیکردووەتەوە کە خۆپیشاندەران مافی خۆیانە داوای ئاشکراکردنی بکوژانی چالاکوانان بکەن.