ھەنداوی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆراما ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و عێراق کارایە و ھەوڵێکی ھاوبەش ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد.
ڕاوێژکارەکەی مستەفا کازمی سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ڕایگەیاند، ھەموو ھەوڵێک دەدرێت ھەڵبژاردنەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و چاودێری ناوخۆیی و  نێودەوڵەتیش ڕۆلێکی سەرەکی دەبێت لە ھەڵبژاردنەکەدا.
جەختیشی کردەوە، ئەم ھەڵبژاردنە خاڵێکە کە ئاڕاستەکانی ھەموو لایەنە سیاسیەکان و جۆری حکومەت و کەسایەتییە سیاسیەکان دیاری دەکات.