"تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندوە ، ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق مافی خۆیانە ئەو فرۆکەیە ھاوردە بکەن کە پێویستیانە و بەکاری دەھێنن لەو بۆردومانانەی دژی داعش ئەنجامی دەدەن ، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە دەستبەرداری فرۆکەی ئێف ١٦ ی ئەمریکی ببن بەتایبەت کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە توانای بەرزی ھەیە و لە ئێستادا ماوەی ٣ رۆژی ئەو فرۆکانە لەلایەن دەزگای بەرەنگابونەوەی تیرۆرەوە دژی داعش بەکاردەھێنرێن ، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق دوپاتیشیکردۆتەوە کە تا ئێستا ھیچ ھەوڵێکی رەسمی بۆ کڕینی فرۆکەی روسی نەدراوە، چونکە لە ئێستادا بودجەی پێویست بۆ ئەو ھەنگاوە بەردەست نییە .