لیوا (تەحسین خەفاجی) وتەبێژی ژوری  ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد، رایگەیاند، ناوەندەکانی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لە خانەقین و کەرکوک و مەخمور و خۆرئاوای نەینەوا  کارەکانیان دەستپێکرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی ھەڵمەتی ئەمنی و گۆڕینەوەی زانیاری ھەواڵگریی.
وتیشی، ناوەندەکانی ھەماھەنگی لەلایەن سوپاوە بەڕێوە دەبرێن و  ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی تێدا دەبێت و ئەرکیان ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە.


ھەروەھا (لیوا یەحیا رەسوڵ) وتەبێژی فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند: ناوەندە ئەمنییە ھاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە، لەلایەن (مستەفا کازمی) سەرپەرشتی دەکرێت، وتیشی، داعش تەنھا شانەی نوستوی ھەیە، ئەرکی سەرەکی ھێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگەش، لەناوبردنی پاشماوەکانی ئەو گروپە تیرۆریستیەیە.