ستیڤن ھیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، رایگەیاند: گەشبینن بەکۆتایی ھاتنی بۆردومانکردنی بنکە ئاسمانییەکانی عێراق و گرنگە لە داھاتووشدا ھێرشی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە، چونکە کۆمپانیا بیانییەکان لەو بنکە سەربازییانەدا جێگیرن.
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، داواشی لە حکومەتی فیدڕاڵی کرد، رێوشوێنی نوێ بۆ پاراستنی کۆمپانیا بیانییەکان بگرێتەبەر، بەوپێیەی لەماوەی رابردوودا مەشقو راھێنانیان بە فڕۆکەوانەکانی عێراق کردووەو ھاوکاری ھێزی ئاسمانیی عێراقیان لەسەرجەم لایەنەکاندا کردووە.
 پێشتریش، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو: ھێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی ئەو گروپ و لایەنانە دەبنەوە کە ھێرش و پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر بنکەی سەربازیی و نێردە دیپلۆماسییەکان، ئەنجام دەدەن.