شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لە ئۆپراسیۆنێکدا کە بە پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری دوای چاودێرییەکی ورد ئەنجامدراوە ، دوان لە گەورەترین تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای نەینەوا دەستگیرکراون کە سنورەکانی سوریایان تێپەراندوە و ھاتونەتە عێراق .
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە یەکێک لەو تیرۆریستانە بەرپرسە لە رفاندنی ھەزاران کچی ئێزدی  و ئەوی تریان چەندین تەقینەوەو پەلاماری تیرۆریستی ئەنجامداوە ، ھەردوو تیرۆریستەکەش بەپێی ماددەی ٤ ی تیرۆر داواکراوبون .